پەنجەمۆر - بەشی یەکەم لەگەڵ دکتۆر سلێمانی گەیلانی، نەوەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری

لە بەشی یەکەمی بەرنامەی پەنجۆمۆردا کە بە میوانداریی دکتۆر سلێمانی گەیلانی، نەوەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بوو، بە وردی باس لە مێژوو، ژیان، کەسایەتی، کوردایەتی و موسڵمانێتی یەکێک لە سەرکردە دیار و کاریگەرەکانی کورد لە سەدەی نۆزدەهەم دەکات. ئەم ئەڵقەیە لە گوندی ژوژیلەی ناوچەی سیدەکان، ناسراو بە "سێ سنوور" تۆمار کراوە، کە ناوچەی نیشتەجێبوونی نەوەکانی سەید تەهای نەهری بووە.
دکتۆر سلێمان گەیلانی، سەرەتا بە دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ بەرنامەی پەنجەمۆر دەستپێدەکات و جەخت لەسەر گرنگی ئەم بەرنامەیە دەکاتەوە کە بۆ یەکەمجارە بە شێوەیەکی رێکوپێک باس لە "عەزەمەتترین شۆڕشی" کورد دەکات، کە شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری سەرۆکایەتی کردووە، ئەو پێیوایە ئەمە کارێکی رچەشکێنە و جێگەی دەستخۆشییە.
یەکێک لە پرسیارە سەرەتاییەکانی بەرنامەکە سەبارەت بەو "کڵێتە" یان "کۆڵاوگۆری" تایبەتە بوو کە دکتۆر گەیلانی لەسەری داناو، دکتۆر گەیلانی روونیکردەوە کە ئەم کۆڵاوە تایبەتە بە ماڵی سەید تەها و شێخ عوبەیدوڵڵای نەهرییە و هێمایەکی ناسێنراوە لە ناوچەکانی شەمزینان و ژنان بەشێوەیەکی گشتی لەو سەردەمەدا لە زستاندا بەکاریان هێناوە.
سەبارەت بە هۆکاری دەستپێکردنی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵا بەتایبەتی کە شێخ خەونی بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردییەوە هەبوو، دکتۆر گەیلانی ئاماژەی بەوەدا کە شێخ عوبەیدوڵڵا کەسایەتییەکی دەوڵەمەند و خاوەن پێگەیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی بووە و پێویستی بە هیچ شتێک نەبووە، بەڵکو مەبەستی رزگارکردنی کورد بووە لەو زوڵم و زۆرییەی رووبەڕووی دەبووەوە، بەتایبەتی لەلایەن دەسەڵاتدارانی عوسمانی و قاجاڕییەکانەوە.
شێخ عوبەیدوڵڵا بینیویەتی باجێکی زۆر لەسەر کوردە و دز و جەردەیی زۆر بووە لە سنوورەکان، خەڵک لەوپەڕی هەژاری و کێشەدا ژیاوە، ئەم هۆکارانە وایان لێکردووە بیر لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بکاتەوە بۆ ئەوەی کورد خۆی لەخۆی بپێچێتەوە و کەس حاڵی کوردان نەپرسێت.
شێخ نەخشەیەکی بۆ کوردستان ئامادەکردووە کە ئێستا لە ئەرشیڤی بەریتانیادا هەیە و پێشکەشی سوڵتان عەبدولحەمید و دەوڵەتی قاجاڕی کردووە، خەونی شێخ دەوڵەتێکی "کوردستانی ئیسلامی" بووە لەسەر مەزهەبی ئیمام شافعی، کە سنوورەکانی ئێستای ئێران، عێراق و تورکیا بگرێتەوە و موسڵیش پایتەختی بێت، دکتۆر گەیلانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سوڵتان عەبدولحەمید ئەم پڕۆژەیەی پەسەند کردووە.
یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی کە باسکرا، بڕوای شێخ عوبەیدوڵڵا بووە بە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان، ئەو هیچ جیاوازییەکی لە نێوان موسڵمان، مەسیحی، جوو و تەریقەتەکاندا نەکردووە، دکتۆر گەیلانی ئاماژەی بە ئایەتێکی قورئان دەکات (لقد کرمنا بنی آدم) کە خودا رێزی لە هەموو نەوەکانی ئادەم گرتووە، نەک تەنیا موسڵمانان.
شێخ عوبەیدوڵڵا کاتێک لەگەڵ سوڵتان عەبدولحەمید دا قسەی کردووە، بەرگریی لە مەسیحییەکانی کوردستان کردووە و بە رەعیەتێکی زۆر باش و گوێڕایەڵ وەسفی کردوون، ئەمەش لەکاتێکدا بووە کە لەوانەیە سوڵتان پێیخۆش بووبێت وەسفێکی خراپتریان بۆ بکرێت.
سەبارەت بە پەیوەندی شێخ عوبەیدوڵڵا و شاعیری ناسراو "وەفایی"، دکتۆر گەیلانی باس لەوە دەکات کە وەفایی لە خەونیدا بینینی شێخی کردووە و پاشان بەدوایدا گەڕاوە تاوەکو گەیشتووەتە نەهری، لەوێ بووە بە کاتبی شێخ و پێکەوە سەردانی مەککەیان کردووە، دواتر وەفایی بووە بە نووسەری شێخ عەبدولقادر (کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵا)، چیرۆکی ئەو نامەیەی کە وەفایی بە بێ پرسی شێخ دەینووسێت و تیایدا باسی کچێک دەکات بە ناوی "شیرین" کە ئاشقی بووە، چیرۆکێکی سەرنجراکێشە. شێخ عەبدولقادر دوای زانینی بابەتەکە، ماڵی بۆ وەفایی و شیرین رێکدەخات و رەوانەی مەهابادیان دەکات.
دکتۆر گەیلانی روونیکردەوە کە بنەماڵەی شێخ عوبەیدوڵڵا سەرەتا قادری بوون، مەولانا خالیدی نەقشبەندی، کە خۆی قادری بووە هاتووەتە نەهری و ماوەیەکی زۆر لەگەڵ سەید عەبدوڵڵا (مامی شێخ عوبەیدوڵڵا) وانەی ئایینی خوێندووە و وتووەتەوە، پاشان پێکەوە رۆشتوون بۆ هیندستان بۆ فێربوونی زانستی ئایینی و تەریقەتی نەقشبەندیان هێناوەتەوە کوردستان، مەولانا خالید لە سلێمانی ماوەتەوە و سەید عەبدوڵڵا گەڕاوەتەوە نەهری و لەوێ بڕیاریانداوە کە تەریقەتی نەقشبەندی ئاسانترە و دەبن بە نەقشبەندی.
دوای وەفاتی سەید تەها و سەید عەبدوڵڵا، شێخ عوبەیدوڵڵا بووە خاوەنی تەریقەت، کاتێک مشایەخەکان داوایانلێکردووە کە تەریقەتی قادری لە کوردستان نامێنێت، شێخ عوبەیدوڵڵا رایگەیاندووە کە ئەوان شێخی تەریقەتی نەقشبەندی و قادرییشن و هەردووکیان پێکەوە دەچن، بەمەش هەردوو تەریقەتەکە لە ناو کورددا بڵاو بووەتەوە.
سەبارەت بە پەیوەندی نەهرییەکان لەگەڵ عوسمانییەکان بە بەراورد لەگەڵ ئێرانییەکان، دکتۆر گەیلانی ئاماژەی بەوەدا کە هۆکارەکەی زیاتر زوڵم و زۆری ئێرانییەکان بووە، دەسەڵاتدارانی عوسمانی وەک سوڵتان عەبدولحەمید، رێزێکی زۆریان لە شێخ عوبەیدوڵڵا گرتووە و وەک "پێغەمبەرێک" تەماشایان کردووە.
بەریتانییەکان شێخ عوبەیدوڵڵایان بە "سەڵاحەدینی دووەم" ناساندووە و ترساون لەوەی کە دەوڵەتی عوسمانی بڕوخێت و سەڵاحەدینێکی دیکە سەر هەڵبداتەوە. هەرچەندە دانوستاندن لەگەڵ بەریتانی و رووس و عوسمانییەکاندا هەبووە، بەڵام شێخ عوبەیدوڵڵا هەرگیز باوەڕی بە ئینگلیزەکان نەبووە، چونکە ئەوان هەوڵیانداوە دەوڵەتێکی ئەرمەنی لە دڵی کوردستاندا دابنێن، کە شێخ قبووڵی نەکردووە و پێداگری لەسەر دەوڵەتێکی کوردی کردووە کە تیایدا ئەرمەن و ئاشوورییەکان حوکمرانی بکەن.
دکتۆر گەیلانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە شێخ عوبەیدوڵڵا لە دوژمن نەترساوە، بەڵکو نەیوستووە خوێنی کورد بڕێژێت، هۆکاری سەرەکی شکستی شۆڕشەکە خیانەتی هەندێک لە ئاغا و سەرۆک خێڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە، کە لەگەڵ قاجاڕییەکان رێککەوتوون.
دکتۆر چیرۆکی نامەیەکی خیانەتکارانە باس دەکات کە دەست شێخ عوبەیدوڵڵا کەوتووە، کاتێک شێخ و سوپاکەی لە رێگای گرتنی تەورێز بوون، شێخ عوبەیدوڵڵا کاتێک نامەکەی خوێندووەتەوە، زۆر خەمبار بووە و رایگەیاندووە کە "شۆڕش بەتاڵ بوو" چونکە ئەو نەهاتووە خوێنی کورد بڕێژێت، شێخ بڕیاری کشانەوەی داوە و گوتوویەتی ئەگەر کورد ئامادەی شەڕ نەبێت، خوێنی کورد ناڕێژێت.
شێخ عوبەیدوڵڵا بڕیاری دابوو کە موسڵ ببێتە پایتەختی کوردستان، چونکە وەکو ناوەندێک دەبینرا بۆ هەموو ناوچە کوردییەکان و خەڵکی موسڵیش خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ شێخ هەبووە، دوای کشانەوەی لە شەڕەکە و دوورخستنەوەی لەلایەن دەوڵەتانی زلهێزەوە، شێخ عوبەیدوڵڵا بەرەو موسڵ چووە، بەڵام بەریتانییەکان و رووسەکان لێینەگەڕاون.
شێخ عوبەیدوڵڵا لە کۆتاییدا رووی لە سعودیە کردووە و لەوێ لە چیای عەرەفە وەفاتی کردووە، دکتۆر گەیلانی گومانی لەسەر مردنی شێخ عوبەیدوڵڵا دەخاتەڕوو و پێیوایە بە دەرمانخواردن شەهید کراوە، ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە لە هەمان کاتدا و بە دوای یەکدا، کوڕێک و خێزانەکەی شێخیش وەفاتیان کردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە مردنی سروشتی نەبووە و لەلایەن بەریتانی، رووس و عوسمانییەکانەوە گوشارێکی زۆر هەبووە بۆ لەناوبردنی شێخ.
دکتۆر گەیلانی چیرۆکی رووخاندنی قەسری ئۆرەمار باس دەکات کە لەلایەن رووسەکانەوە تێکدراوە، بەمەبەستی سڕینەوەی ئاسەوارەکانی شێخ عوبەیدوڵڵا.
دوای وەفاتی شێخ عوبەیدوڵڵا، کوڕەکەی شێخ محەمەد سەدیق، شوێنی باوکی گرتووەتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی داوە، دکتۆر گەیلانی ئاماژە بە پەیوەندی نزیکی بنەماڵەی نەهری و بارزانییەکان دەکات، بەتایبەتی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ محەمەد (باوکی مەلا مستەفای بارزانی) کە لە نەهری ماونەتەوە و بوونە شێخ.
دکتۆر گەیلانی باس لە سەید تەهای گچکە دەکات، کە باپیرەی خۆیەتی و کەسایەتییەکی سیاسی و ئایینی بووە، سەید تەها خەمی خەڵکی هەژاری بووە و هەوڵی دەوڵەمەندکردنی کوردستانی داوە، یەکەم قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە رواندز لەسەر دەستی ئەو کراوەتەوە و چاپخانە و کتێبیشی داناوە.
دکتۆر گەیلانی دیسان گومان لەسەر مردنی سەید تەها دەخاتەڕوو و پێیوایە لەلایەن ئێرانییەکانەوە بە دەرمانخواردن شەهید کراوە، ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە سەید تەها لەلایەن ئینگلیزەکانەوە بانگکراوە و بەڵێنی پاشای کوردستانی عێراقیان پێداوە، بەڵام سەید تەها داوای کوردستانی گەورەی کردووە.
پەنجەمۆر هەموو شەوانی چوارشەممە کاژێر 22:00 پێشکێشدەکرێت.

بهشی بكه لە