پەنجەمۆر - سۆزان حەمەتاتە ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق - بەشی یەکەم
سۆزان حەمەتاتە، جگە لەوەی خۆی ئەندامێکی چالاکی حیزبی سۆسیالیست بووە, باوک و چوار برای شەهید بوون. ساڵانی کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، حیزبی بەعس یەکێک لە پیاوە دڕندەکانی خۆی ناردە شاری سلێمانی بۆ ئەشکەنجەدان و چاوترساندنی خەڵکی شارەکە، کە ئەویش مولازم موحسین بوو. یەکێک لەو ماڵانەی بەردەوام لەژێر چاودێری مولازم موحسین دابوو ماڵی حەمە تاتە بوو کە کوڕەکانی یان لە شاخ بوون یان لە زیندان.
سۆزان لەم بەرنامەیەدا بەسەرهاتە تراژیدییەکانی خۆیان دەگێڕێتەوە، برایەکانی یەک بەدوای یەک و پاشان باوکی شەهید دەکرێن. چەندین بەسەرهات و چیرۆکی نەبیستراوی مولازم موحسین و شەڕی براکان لە شاخ دەگێڕێتەوە.
بهشی بكه لە