ئیسماعیل مستەفا بامەڕنی: پێشمەرگەی دێرین - بەشی یەکەم
هێشتا تەمەنی 13 ساڵان دەبێت کە دەبێتە پێشمەرگە، ئەو دەڵێت خاڵم پێشمەرگە بوو، خۆشمدەویست، دەمگوت ئەگەر وەکو پێشمەرگەش وەرمنەگرن خۆ هیچ نەبێت "جلەکانی بۆ دەشۆم”. بەڵام پێداگرییەکەی وادەکات حەسۆ میرخان تفەنگێکی پێبدات و ئیدی دەبێتە پێشمەرگە. ئیسماعیل بامەڕنی تاوەکو پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە، بەڵام وێستگەکانی ژیان بگرە لە قوتابخانە و زانکۆش باشتر ئاشنایان بە نیشتمانپەروەری و خۆنەویستی کردووە.
لە بەشی یەکەمی بەرنامەی پەنجەمۆردا، ئەگەرچی نەخۆشی شێرپەنجە بڕستی لێ بڕیبوو بەڵام هەندێک لەیادەوریەکانی گێڕایەوە.. بۆچی دوای نسکۆی ساڵی 1975 خۆی رادەستی عێراق نەکردەوە و نەچووە ئێرانیش؟ چۆن دەستیان بە شۆڕش کردەوە؟ کوردی باکووری کوردستان چۆن هاوکاری پێشمەرگەکانی سەرکردایەتی کاتییان دەکرد؟ باسی جەوهەر نامیق دەکات کە چۆن پێشمەرگەی دەناردەوە بۆ باشووری کوردستان. لە گوندێکی باکووری کوردستان لەگەڵ جەندرمە دەکەونە شەڕەوە و دوای ئەوەی چەندین کەس دەکوژرێت، لە زیندانی شاری ئامەد بۆ ماوەی نزیکەی سێ ساڵ دەستگیردەکرێت؛ لە زیندان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ زیندانییەکان دەکرد؟
ئەوانە و چەندین بابەتی دیکە لە پەنجەمۆردا شایەتیان لەسەر دەدرێت.

بهشی بكه لە