پەنجە مۆر 13/09/2019
د. خورشید دزهیی
پزیشک له شۆڕشی ئەیلوول
بهشی دووهم
دکتۆر خورشید ئیبراهیم ئەمین دزەیی لە ساڵی 1932 لە گوندی نۆغەران لە دەشتی هەولێر لە دایکبووە. هەر لەو گوندەدا گەورە دەبێت و دەچێتە قوتابخانە. بەهۆی زیرەکییەوە لە قۆناخی سەرەتایدا لەسەر ئاستی هەولێر دەبێتە یەکەم. ساڵی 1953 لە کۆلێژی پزیشکی زانكۆی بەغدا دەست بە خوێندن دەکات. ساڵی 1968 دیبلۆمی پزیشکی منداڵان لە لەندەن بهدەست دەهێنێت.
لە ساڵی 1953 پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. ساڵی 1974 دەبێتە پێشمەرگە و لە نزیکەوە مەلا مستەفای بارزانی دەبینێت. وەکو دکتۆر سەرپەرشتی خەستەخانەی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و چارەسەری بۆ خەڵک و پێشمەرگە بریندارەکان دەکات و هەروەها دەبێتە پزیشکی تایبەتی خانەوادەی بارزانی. ساڵی 1975 دەچێتە ئێران و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و پاش ماوەیەک لەلایەن بەعسیەکانەوە نەفی دەکرێت بۆ شاری سەماوە. ئێستاش خانەنشینە و لە هەولێر دەژی.
لە ئەڵقەی ئەمجارەدا، باسی چوونە دەرەوە و بوونی بە پێشمەرگە دەکات لە ساڵی 1974، ههروهها پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردایەتی شۆڕش و نسکۆی شۆڕش و گەڕانەوە بۆ هەولێر و نەفیکردن بۆ خواری عێراق، هاوکاری پزیشکانی کورد بۆ ئەنفالکراوەکان و چەند بابەتێکی دیکە شایەتیان لەسەر دەدەرێت.