ژیان رەفیق حیلمی -بەشی سێیەم و کۆتایی
ژیان رەفیق حیلمی کچی مامۆستا رەفیق حیلمی، رۆشنبیر و ئەدیبی گەورەی کوردە. لەبەشی کۆتایی بەرنامەی پەنجەمۆردا، بەسەرهاتەکانی ژیانی سیاسی و فەرهەنگی مامۆستا رەفیق حیلمی و ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە.
بەعسییەکان چۆن گوشاریان دەخستە سەر مامۆستایان بۆ ئەوەی ببن بە بەعسی؟ بۆچی ژیان رەفیق حیلمی شیعرە دڵدارییەکانی بە زمانی عەرەبی و شیعرە سیاسییەکانی بە زمانی کوردی نووسیووە؟ ئەو شاعیرە عەرەبە کێ بووە کە بە بەردەوامی نامەی خۆشەویستی بۆ ژیان نووسیووە؟ ئایا ئەگەر مام جەلال نەبوایە، شارەوانی سلێمانی مەزاری رەفیق حیلمییان تێکدەدا؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و کۆمەڵێک بابەتی مێژوویی دیکە لە ئەڵقەی کۆتایی پەنجەمۆردا، لەلایەن ژیان رەفیق حیلمییەوە شایەتیان لەسەر دەدرێت.
بهشی بكه لە