حەمەی مام عەلی، پێشمەرگەی دێرین - بەشی سێیەم
محەممەدی مام عەلی لە ساڵی 1946 لە عەربەت لەدایکبووە. لە سلێمانی تاوەکو پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە، بەهۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ کاری رێکخستن و باری ژیانی خێزانەکەی، درێژەی بە خوێندن نەداوە.
لەسەرەتای شۆڕشی ئەیلوول دەچێتە ریزی رێکخراوە نهێنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەکو پێشمەرگەیەکی ناوشار لە چەندین چالاکیی ناوشاردا بەشداریی دەکات. تاوەکو ساڵی 1975 بەردەوام دەبێت و چەند جارێک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەستگیردەکرێت.
لەدوای نسکۆی ساڵی 1975 جارێکی دیکە پەیوەندیی دەکاتەوە بە رێکخستنە نهێنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداریی لە یەکێک لە چالاکییە گرنگەکانی ناو شاری سلێمانی دەکات و تێیدا تەقە لە پارێزگاری ئەو کاتەی سلێمانی دەکەن. لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوو لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت، رووبەڕووی ئەشکەنجەیەکی زۆر دەکرێتەوە، بەڵام خۆڕاگری دەنوێنێت و لەلایەن رژێمەوە 15 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت. لە ساڵی1987 بەر لێبووردنی گشتی دەکەوێت و ئازاد دەکرێت. هەمان ساڵ دەچێتە دەرەوە و دەبێت بە پێشمەرگە. چەندین پلەی سەربازی و حیزبی وەردەگرێت. ئێستا لە سلێمانی دەژی و بەرپرسی هێزی خەباتە.
لەم ئەڵقەیەدا باسی، دەستپێکردنەوەی شۆرش و چالاکییەکانیان لەناو شاری سلێمانی و ژیانی نێو زیندانەکان و راپەڕینی ساڵی 1991 دەکات.

بهشی بكه لە