دارا عەتار
دارا عەتار لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و سەر بە یەکێک لە خێزانە ناودارەکەنی شارەکەیە.
لە تەمەنی لاوێتییەوە دەچێتە ناو یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ئاگاداری رووداوەکانی کۆتایی پەنجاکان و شەستەکان و دواتری سەدەی رابردووە.
لە ساڵی ١٩٦١ دوای چەند هەفتەیەک لە هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوول بۆ خوێندن روو لە لەندەن دەکات و دەبێتە ئەندامێکی چالاکی یەکێتی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا و پاشان سەرۆکی یەکێتی خوێندکارانی کورد لقی بەریتانیا.
لە ناکۆكییەکانی نێوان باڵی مەکتەبی سیاسی و سەرۆک مستەفا بارزانیدا، تا ساڵی ١٩٦٦ لە نێو باڵی مەکتەبی سیاسی کە بە باڵی جەلالییەکان ناسراوە دەمێنێتەوە، بەڵام لە دوای کۆنگرەی تیمار لە هەمان ساڵدا، واز لە باڵی جەلالییەکان دەهێنێت و سەردانی سەرۆک مستەفا بارزانی دەکات و وەکو نوێنەری تایبەتی بارزانی لە لەندەن درێژە بەکاری سیاسی خۆی دەدات.
ئێستا دارا عەتار بازرگانێکی دیار و سەرکەوتووە لە بوارەکەی خۆیدا و خاوەنی ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندە کە چەندین بەڵگەی گرنگی لای خۆی پاراستووە.
ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌ی په‌نجه مۆر، دارا عه‌تار ده‌كاته میوان و لاپه‌ڕه‌ی نهێنییه‌كانی ژیانی هه‌ڵده‌داته‌وه.
به‌رنامه‌ی په‌نجه مۆر، گێڕانەوەی جۆراوجۆری مێژووی کوردستان و هه‌وڵ هه‌لدانه‌وه‌ی ئه‌و لاپەڕە هەڵنەدراوانه‌یه، لەبارەی زۆر رووداوی گرنگ لەو مێژووەدا.
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه به‌ده‌ست ده‌هێنیت، کە هەر پرسیار ماونەتەوە و وەڵامیان نەدراوەتەوە.
به‌رنامه‌ی په‌نجه مۆر هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی تۆِری مێدیایی رووداو، كاوه ئه‌مین پێشكه‌ش ده‌كرێت.

به‌شی بكه لە