عومەر عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی - بەشی سێیەم

عومەر عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی - بەشی سێیەم
عومەر عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی - بەشی سێیەم


لە ساڵی ١٩٤٨ لە مێرگەسوور لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٥٥ دەچێتە قوتابخانە و خوێندنی سەرەتایی لە مێرگەسوور تەواو دەکات، خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری رەواندوز دەخوێنێت. دواتر لە ئێران لە بیرکاریدا دیبلۆم وەردەگرێت.

لە ساڵانی شەستەکاندا دەبێتە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و لە چەندین شەڕدا بەشداری دەکات. چەندجارێک لە لایەن شۆڕشەوە دەنێردرێتە دەرەوەی کوردستان و دەبێتە ئەفسەری تۆپخانە. 

لە ساڵی ١٩٧٠ وەکو پاسەوانی تایبەتی ئیدریس بارزانی دەچێتە بەغداد. لە ساڵی ١٩٧٤ تا سەرەتای ١٩٧٥ لەنێو شۆڕشدا بەشداری دەکات، لەدوای نەکسەی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی ئێران دەبێت. دوای هەڵگیرسانەوەی شٶڕشی گوڵان، لەسەرداوای ئیدریس بارزانی و مەسعوود بارزانی دەگڕێتەوە ناو ریزەکانی پێشمەرگە. سەردەمانێک جێگری بەرپرسی هێزی بارزان دەبێت. ساڵی ١٩٨٩ لە کۆنگرەی پارتیدا وەکو ئەندامی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت و دەکرێتە بەرپرسی لقی ٢ پارتی. 

لە راپەرینی ساڵی ١٩٩١ لە رزگارکردنی شاری هەولێردا دەورێکی کارای دەبێت. لە دوای راپەرین چەندین پۆستی حیزبی پێدەدرێت و ئێستایش ئەندامی سەرکردایەتی پارتییە و بەرپرسی مەکتەبی پێشمەرگەیە.