عیرفان عەبدولعەزیز - رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە 12/12/1964 لە شارى هەڵەبجە لە دایک بووە، هەر لەو شارە خوێندنى سەرەتایى و دواناوەندى تەواو کردوە. ساڵی1984 لە کۆلێژی شەریعە لە زانکۆیى بەغداد وەرگیراوە، بەهۆى پابەندنەبوونى بەچوونە نێو ریزەکانى جەیشى شەعبى لەلایەن بەعسەوە لەگەڵ هاورێکانى لە زانکۆ دەردەکرێن و دەگەرێنەوە بۆ هەڵەبجە. لە 11/5/1987 خەڵکی هەڵەبجە و شارەزوور رادەپەڕن، چەندین هاووڵاتی شەهید و بریندار دەبن. بنەماڵەی مامۆستا عەلی و مەلا عوسمان روو لە ناوچە شاخاویەکان دەکەن و پاشان دەچنە رۆژهەڵاتی کوردستان. عیرفان دەبێت بە پیشمەرگەی بزووتنەوە و تا ساڵی ١٩٩٠ ئەندامی مەکتەبی عەسکەری بزووتنەوە دەبێت.
بەمەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى خۆی لە زانکۆى تاران- کۆلێژى حقوق و زانستی سیاسى دەست دەکات بەخوێندن. لە ساڵى 1994 خوێندنى زانکۆ تەواو دەکات و بەمەبەستى وە دەست هێنانى بڕوانامەى ماستەر لەبەشى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان درێژە بە خوێندن دەدات، پاشان لەبەر بارودۆخى هەڵەبجە و شەڕى ناوخۆ دەگەڕێتەوە هەڵەبجە و دەبێتە ڕاوێژکارى ڕابەرى گشتى ئەوکات مامۆستا مەلا عوسمان.
ساڵى 2001 دەبێتە بەرپرسى مەکتەبى ڕاگەیاندن و لە ساڵى 2003 کوردستان جێ دەهێڵێت و بۆ ماوەیەک لە بەریتانیا نیشتەجێ دەبێت و ساڵى 2008 دەگەڕێتەوە کوردستان و لەگەڵ هاورێکانى لە بزووتنەوەى ئیسلامى دەست دەکەنەوە بە دووبارە ڕێکخستنەوەى بزووتنەوە. لە کۆنگرەى دەیەمى باسک دەبێتە ڕابەرى گشتى بزووتنەوەى ئیسلامى.
لە چەند ئەڵقەیەکی بەرنامەی پەنجمۆردا، باسی بنەماڵەی خۆیان و هاتنی ئیخوانەکان بۆ هەڵەبجە، دامەزاردنی بزووتنەوە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەرەی کوردستانی و ئێران، جیابوونەوەی باڵە جیاوازەکان، شەڕی یەکێتی و پرسی حەوت پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات کە لە لایەن ئێرانەوە لە سێدارەدران و گەلێک بابەتی دیکە تاوتوێ دەکرێت.
پەنجەمۆر، بهرنامهیەکی ههفتانهی تۆڕی مێدیایی رووداوە، بۆ قسهكردن و زیندووكردنهوهی مێژوو، له روانگهی گهواهیدهرانییهوه، ههموو رۆژانێكی پێنجشەمە لهلایهن رۆژنامهنووسی رووداو، كاوه ئهمین، پێشكهش دەکرێت.

بهشی بكه لە