موحسین دزەیی - نوێنەری پێشووی مەسعود بارزانی - بەشی دووەم
لە ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی (دووگردکان) سەر بە ناحیەیی قوشتەپە هاتۆتە دنیاوە. خێزانەکاین یەکێکن لە خانەوادە دێرینەکانی ناوچەکە.
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە هەولێر تەواو کردووە، پاشان لە ساڵی ١٩٥٥ دوای تەواوکردنی کۆلێژی ماف، وەکو پارێزە دەستبەکار بووە.
ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە شۆرشی ئەیلوولەوە کردووە. ساڵی ١٩٦٨ بۆ یەکەمینجار کراوە بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەو کابینیەی عەبدولڕەزاق نایف دەکردایەتی کردووە.
یەکێک بووە لە ئەندمانی وەفتی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراقی تا ئەو کاتەی پەیماننامەی ١١ ئازاری ١٠٧٠ مۆرکراوە.
پاشان کراوە بە سەفیر لە چیکۆسلۆڤاکیا و ماوەیکیش وەزیر بووە لە حکومەتی حیارقی لەسەر پشکی شۆرش.
لە ساڵی ١٩٧٤ جارێکی دیکە دەچێتەوە دەرەوە و دەبێت بە پیشمرگە.
کەسێکی نزیکی مستەفا بارزانیی بووە، لەدوای شکستی شۆرشی ئەیلوول لەگەڵ مستەفا بارزانی دەچێتە ئەمریکا و تا کۆچی دوایی دەکات لەگەڵی دەمێنێتەوە.
لە ساڵی ١٩٩١ دەگەرێتەوە بۆ کوردستان و دەبێتە ونێنەری تایبەتی مەسعوود بارزانی. ئێستا خانەنشینە و لە هەولێر نیشتەجێیە.
بهشی بكه لە