حاجی عومەر عەزیز – بەرپرسی پاسەوانە تایبەتیەکانی زەعیم عەبدولکەریم قاسم

حاجی عومەر عەزیز ڕەسوڵ لەساڵی ۱۹۳۷ لەشاری مەخموور لەدایکبووە، لەسەردەمی حوکمڕانی مەلیک فەیسەڵی دووەم لەساڵی ١٩٥٧، دەبێتە سەرباز،سەرەتا لە هەولێر و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ کەرکووک.
لەگەڵ هاتنەسەر دەسەڵاتی زەعیم عەبدولکەریمن قاسم و کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی مەلیکی لە عێراق، دەگوازرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئینزیباتی گشتی ــ موقع بەغدا لەوەزارەتی بەرگری لەلایەن ڕەئیس حافز سکرتێری قاسم، هەڵدەبژێردرێت بۆ بەرپرسی پاسەوانی تایبەتی عەبدالکریم قاسم و تا دوا ساتی کوژران و کودەتای قەومییەکان و حزبی لە ٨ شوباتی ساڵی ١٩٦٣ لەەگڵی دەمێنێتەوە.
دوای چەند ڕۆژێک لەڕووخانی دەسەڵاتی قاسم، عومەر عەزیز دەستگیر دەکرێت، پاشان لەزیندان ڕادەکات دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و دەبێت بەپێشمەرگە.
لە شەرەکانی هەندرێن و زۆزک و چەندین شەڕی دیکە بەشداری کردووە. جگە لەم شەڕانەی کوردستان، لەساڵی ۱۹۷۳ بەشداری شەڕی فەلەستینی کردووە و دوو مانگ لە جۆڵان ماوەتەوە.
لە بەرنامەی پەنجەمۆر تیشک دەخاتە سەر هەندێک لایەنی ژیانی زەعیم عەبدولکەریم قاسم و ئەو پێی وایە سەرکردیەکی لێهاتوو بووە و بەبەردەوامی لەناو خەڵکدا بووە. ئاجی دەڵێت قاسم کرێچی بوو مانگی بە سی دینار، خاوەنی هیچ شتێکی شەخسی نەبووە وەکو ئۆتۆمۆبیل و خانوو، هیچ شتێکی بەناوەوە نەبووە. حاجی عومەر دەڵێت: مەلا مستەفای بارزانی هەرکاتێک بیویستایە دەچووە لای زەعیم و زۆر رێزیان لەیەکتری دەگرت.
ئەم بەرنامەیە شەوی هەینی ٧/٩/٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
پەنجەمۆر
مێژووی کوردستان زۆر لاپەڕەی هەڵنەدراوەی تێدایە. لەبارەی زۆر رووداوی گرنگ لەو مێژووەدا گێڕانەوەی جۆراوجۆر هەن. زۆر پرسیار هەن کە هەر پرسیار ماونەتەوە و وەڵامیان نەدراوەتەوە. زۆر کەسایەتیش هەن کە رۆڵی مەزنیان گێڕاوە لە مێژووی کوردستاندا و خەریکن چیرۆکی ئەو رووداوانەی خۆیان تێیدا بەشداربوون لەگەڵ خۆیاندا دەبەنە ژێر خاک. بەرنامەی پەنجەمۆر دەیەوێ ئەو مێژووە دۆکیۆمێنت بکات.

بهشی بكه لە