وردەکاریی خاڵی کۆک و ناکۆکی هەولێر و بەغدا

11 August 2025
وردەکاریی خاڵی کۆک و ناکۆکی هەولێر و بەغدا
 

رۆژی هیوا جەمال ئەمڕۆ کۆمەڵێک هەواڵ و گۆڕانکاریی گەنگەشە کرد، لەسەر ئاستی نێوخۆیی، سەرەڕای بوونی خاڵی کۆک لەنێوان هەولێر و بەغدا، هێشتا ناکۆکی لەسەر میکانیزمی رادەستکردنی نەوت و چارەنووسی داهاتی نێوخۆیی ماوە. دواتر بەڵگەنامەیەک ئاشکرای دەکات کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گرێبەستێکی ساڵانەی بە بڕی 900 هەزار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیایەکی لۆبیکردنی ئەمریکی واژۆ کردووە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی.
 
هەر لە بەرنامەی ئەمڕۆ یەکشەممە هەواڵی وەزارەتی نێوخۆی سووریا بڵاوکرایەوە کە لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆیەکی "ئازاربەخش" دەکات کە تێیدا هێزە ئەمنییەکان لە نەخۆشخانەی نیشتمانیی سوەیدا هێرش دەکەنە سەر کارمەندان و یەکێکیان دەکوژن. وەزارەتەکە ئیدانەی کردەوەکە دەکات و بەڵێنی سزادانی ئەنجامدەران دەدات. هاوکات، وەزارەتی بەرگریی سووریا جووڵەی سەربازیی هێزەکانی بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە رەتکردەوە و رایگەیاند کە دیمەنە بڵاوکراوەکان هی مەشقێکی پێشوون و تاست نین.
 
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، رۆژی هیوا جەمال ئەوەی خستەڕوو ئوسترالیا بە سەرۆکایەتیی ئەنتۆنی ئالبانیزی، بە فەرمی دانی بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا، وەک هەنگاوێک بۆ پشتیوانیکردن لە چارەسەری دوو دەوڵەت. لە لایەکی دیکەوە، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل وەڵامی پۆستێکی یاریزان محەمەد سەڵاحی دایەوە سەبارەت بە گیانلەدەستدانی یاریزانی فەڵەستینی سلێمان عوبەید. لە کاتێکدا یەکێتیی تۆپی پێی فەڵەستین دەڵێت لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژراوە، گوتەبێژە ئیسرائیلییەکە داوای زانیاریی زیاتری کرد.