رۆژی هیوا جەمال.. ئەمساڵ 5 هەزار گەنج کۆچیان کردووە
جیهان و هەرێمی کوردستان رووبەڕووی کۆمەڵێک قەیران و گۆڕانکاریی هاوکات بوونەتەوە، کە لە کۆچی گەنجانەوە تا گرژییە جیۆپۆلەتییەکان و ناڕەزایییە کۆمەڵایەتییەکان درێژ دەبێتەوە ئەمە نێوەڕۆکئ مژاری سەرەکیی ئەمڕۆی رۆژی هیوا جەمالە.
لە بەشێکی بەرنامەکەدا باسی هەرێمی کوردستان کرا کە دیاردەی کۆچی گەنجان تێیدا بووەتە قەیرانێکی گەورە، بەتایبەت لە دەڤەری ڕاپەڕین کە تەنیا لە حەوت مانگدا 1100 گەنجی کۆچیان کردووە بەهۆی "بێکاری و بێزارییەوە." بەڵام لەبەرامبەردا، هەوڵەکان بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بەردەوامن؛ حەسەن شێخ عيلائەدین کە بەڕیوەبەری جێبەجێکاری دەزگەی روانگەیە میوانی بەرنامەکە بوو گوتی: دەزگای روانگە لە چوار ساڵدا زیاتر لە 1180 هەلی کاری دۆزیوەتەوە و پشتیوانیی ملیۆنێک و 240 هەزار لاوی کردووە.
مژارێکی بەرنامەکە لەبارەی بە دیجیتاڵیکردنی موچە بوو. حکومەتی هەریمی کوردستان لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە هەنگاو دەنێت بۆ دیجیتاڵکردنی مووچە، کە لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی زیاتر لە ٩٠٪ی فەرمانبەرانی شارستانی تۆمارکراون.
رۆژی هیوا جەمال تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک توێژینەوە و راپرسی بۆنمونە لە ئەمریکا، توێژینەوەیەک دەریخستووە تەنیا 19٪ی کارمەندان لە خاوەنکارەکانیان رازین و نیوەیان بەدوای کاری دیکەدا دەگەڕێن. ئەمەش لە کەنەدا رەنگیداوەتەوە، کە تیمی فڕۆکەوانیی "ئێر کەنەدا" دژی "مووچەی کولەمەرگی" خۆپیشاندان دەکەن.
لەسەر ئاستی سیاسەتی نێودەوڵەتی، ماندووبوون لە جەنگ دیارە. رۆژی هیوا جەمال راپرسییەکی خستەروو، لە ئۆکراینا، 69٪ی خەڵک داوای دانوستاندن دەکەن و متمانەیان بە ئەمریکا دابەزیوە. لەم نێوەندەدا، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەتوانێت لەگەڵ پوتین رێکبکەوێت، و بە دوو خولەک تێێدەگات.
بەرنامەکە تیشکی خستە سەر ئەوەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، جووڵەی دیپلۆماسی لە ئارادایە، کە دیمەشق لەگەڵ شاندی کورد کۆدەبێتەوە و هاوکات لە ئوردن بەشداریی کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ئەمریکا دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری لە هاوکێشە سیاسییەکاندا.
بهشی بكه لە