محەممەد حاجی مەحموود: ئێران ئیسرائیلی تەمبێ کردووە

03 February 2026
محەممەد حاجی مەحموود: ئێران ئیسرائیلی تەمبێ کردووە
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت: پۆستی سەرۆککۆمار مافی کوردە و پێویستی بە یەکدەنگی هەیە و جاران کورد پرۆسەی سیاسیی عێراقی پێکدەهێنا و ئێستا ئەوان دێن ئامۆژگاریمان دەکەن.
 
محەممەد حاجی مەحموود ، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: ئێستا تەنیا کورد ناکۆکە لەبارەی پۆست و بەرکەوتەکانی و ستراتیژی لە بەغدا نییە، هەموو مافەکانی کورد لە عێراق کراوە بە مووچە.
 
گوتیشی: عێراق سەروەریی نییە و پارەکەی بەدەستی ئەمریکایە و بەغدا تەنیا بەرامبەر کورد خۆی بە بەهێز دەزانێت.
 
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیشی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان باسی لە ئەگەری جەنگ لەنێوان ئێران و ئەمریکا کرد و گوتی: ماوەیەکە ترەمپ قسەی بێ سەروبەر دەکات، ئێران براوەی شەڕی 12 رۆژەیە و ئیسرائیلی تەمبێ کردووە.
 
گوتیشی: حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵەیان کرد و کچی خۆیان نەکرد بە قوربانی کوڕی خەڵک.