عیزەت سابیر: پێویستە هەولێر و بەغدا پابەندی رێککەوتنی نەوتی بن
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: رۆژانە بەرهەمهێنانی گاز گەیشتووەتە 3.4 ملیار پێ سێجا و سووتانی گاز لە 47٪ەوە بۆ 27٪ کەمکراوەتەوە.
لەبارەی رێککەوتنی نەوتیی هەرێمی کوردستان و عێراقیشەوە دەڵێت: دوای رێککەوتنەکە کۆمپانیاکانی نوەت لە هەرێمی کوردستان ئاسوودەتر کار دەکەن.
عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: دەبێت هەولێر و بەغدا پابەندی رێککەوتنی نەوت بن و ئێستا دوای ئەم رێککەوتنە کۆمپانیاکانی نەوت بە ئاسوودەیی و دڵنیایی زیاتر لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
گوتیشی: ئێستا رێژەی سووتانی گاز لە کێڵگە نەوتییەکان زۆر کەمکراوەتەوە بەجۆرێک پێشتر 47٪ی گاز دەسووتا، بەڵام ئێستا کەمکراوەتەوە بۆ 27٪ و ئەگەر بشمانەوێت رێژەی سووتانەکە بۆ 0.0٪ داببەزێنین پێویستمان بە 27 ملیار دۆلارە.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی بریکارەی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد و گوتی: بەشداریی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کەرتی وزەی عێراق بۆ راگرتنی هاوسەنگیی گرنگە.
بهشی بكه لە