فرانسیسکۆ سالیسیۆ: دۆخی سووریا دۆخی جیهان ناجێگیر دەکات
لێکۆڵینڤانێکی پەیمانگەی ئیتاڵی بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی دەڵێت: ئەوەی لە سووریا روودەدات جێگەی نیگەرانییە بۆ ئەورووپا و دۆخی سووریا جیهان بەرەو ناجێگریی دەبات
فرانسیسکۆ سالیسیۆ، لێکۆڵینڤان لە پەیمانگەی ئیتاڵی بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: ئەوەی لە سووریا روودەدات جێگەی نیگەرانییە بۆ ئەورووپا.
گوتیشی: دۆخی سووریا جیهان بەرەو ناجێگریی دەبات و ئەورووپا لەرووی سەربازییەوە لە ناوچەکە بوونی هەیە.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی فرانسیسکۆ سالیسیۆ باسی لەوەکرد کە ئەورووپا هاوکاریی بونیادنانەوەی سووریا دەکات و گوتیشی: ئەورووپا خوازیاری چارەسەرێکی بنەڕەتییە بۆ سووریا.
بهشی بكه لە