میکایل تیۆدۆسیادیس: لەسەر حیسابی کورد گرووپە چەکدارەکانی سووریا بەهێزکراون

26 January 2026
میکایل تیۆدۆسیادیس: لەسەر حیسابی کورد گرووپە چەکدارەکانی سووریا بەهێزکراون

لێکۆڵینڤانێک لە زانکۆی نیشتمانیی کاپۆدیستریای ئەسینا دەڵێت: ساڵێک لەمەوبەر هۆشداریمان دا لەبارەی ئایندەی سووریا و لەسەر حیسابی کورد گرووپە چەکدارەکانی سووریا بەهێزکراون.

د. میکایل تیۆدۆسیادیس،  لێکۆڵینڤان لە زانکۆی نیشتمانیی کاپۆدیستریای ئەسینا لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: لەسەر حیسابی کورد گرووپە چەکدارەکانی سووریا بەهێزکراون و لە سووریا هەموو پێکهاتەکان مەترسییان لەسەرە.

گوتیشی: عەلەوییەکانی سووریا لە ترسدا دەژین و پێش کورد پێشێلکاریی بەرامبەر کریستیانەکانی سووریا کرا.

هاوکات باس لەوەش دەکات کە لە سەردەمی ئەسەد گروپە چەکدارەکان بەهێزبوون لە سووریا و دەڵێت: ساڵێک لەمەوبەر هۆشداریمان دا لەبارەی ئایندەی سووریا و جیهان تاوانەکانی پێشتری ئەحمەد شەرعی پشتگوێخست و ئێستا دۆخی داڕشتنەوەی سنوورەکانی ناوچەکەیە.