ئەرسەلان ئیحسانی: دەسەڵاتی راستەقینە لە ئێران سوپای پاسدارانە

23 April 2026
ئەرسەلان ئیحسانی: دەسەڵاتی راستەقینە لە ئێران سوپای پاسدارانە
رووداو دیجیتاڵ 
 
بەرپرسانی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و دەنووسن "لە ئێرانی ئێمەدا تووندڕۆ و میانڕۆ نییە، هەموومان ئێرانی و شۆڕشگێڕین و پابەندی رابەرین"، ئەمەش وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو بۆچوونانەی کە پێیانوایە لەنێو دەسەڵاتی ئێران جیاوازیی بۆچوون هەیە و بەشێکیان لەگەڵ دانوستاندن و بەشێکیان لەگەڵ بەردەوامیی جەنگن.
 
ئەرسەلان ئیحسانی، لێکۆڵینڤان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداو گوتی: "کێشەی نێوخۆیی لەنێو دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوام هەبووە و هەرکەسێک لە رێبەر نزیک نەبێت لە ئێران دەسەڵاتی نییە."
 
گوتیشی: بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران ململانێی نێوخۆیی هەبووە.
 
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی، ئیحسانی باسی لەوە کرد کە هۆکاری ئەوەی ئێران چەندین کەسی ناردووەتە پاکستان بۆ گفتوگۆکان تەنیا پەیوەندیی بە تەکنیکەوە نییە، بەڵکو هۆکارەکەی ئەوەیە تەواوی رەوتەکانی ئێران لە تیمی دانوستاندن بەشدار بوون و هەموو ئاراستەکانی ئێران نوێنەریان ناردبووە پاکستان.
 
باس لەوەشدەکات دەسەڵاتی راستەقینە لە ئێران سوپای پاسدارانە و رۆڵی سەرۆککۆمار لە ئێران لاواز کراوە و پێویستە ئەمریکا رێککەوتن لەگەڵ رێبەری ئێران بکات.