رۆبەرت فۆکس: دۆخی سووریا جیهانی نیگەران کردووە
لێکۆڵینڤانێکی بواری بەرگریی و سەربازی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت: دۆخی سووریا خەڵکی جیهانی نیگەران کردووە و مەترسیی چالاکبوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە هەیە.
رۆبەرت فۆکس، لێکۆڵینڤانی بواری بەرگریی و سەربازی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: دۆخی سووریا خەڵکی جیهانی نیگەران کردووە و ئیدارەی ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکا بە نیگەرانییەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن.
بە گوتەی فۆکس ترەمپ دەخوازێت ئۆپەراسیۆنی گەورە لە ناوچەکە ئەنجام بدات و دەشڵێت: لە دوو مانگی رابردوو ئیدارەی ئەمریکا زۆر چالاکانە لەسەر ناوچەکە کاریکردووە و پێویستە دۆخی مرۆیی سووریا بکرێتە پرسێکی ئەخلاقی لە جیهان.
گوتیشی: دۆخی سووریا بەمجۆرە بەردەوام بێت یارمەتی بەهێزبوونەوەی داعش و چالاکبوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات.
بهشی بكه لە