جۆرج دالامان: کورد لەبەرەی ئێمەن دژی تیرۆر

جۆرج دالامان: کورد لەبەرەی ئێمەن دژی تیرۆر

ئەندامێکی فەخری پەرلەمانی بەلجیکا دەڵێت: نەوەک تەنیا کورد، بەڵکو هەموو پێکهاتەکانی سووریا لەبەردەم مەترسییدان و ناکرێت بەمجۆرەی ئێستا رژێمی ئەحمەد شەرع بەردەوام بێت لە پێشێلکاریی و چەوساندنەوەی گەلی سووریا.

د. جۆرج دالامان، ئەندامی فەخری پەرلەمانی بەلجیکا لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: نیگەرانین کە هیچ پشتیوانییەکی بەهێز نییە بۆ کورد لە سووریا و شەڕڤانان نەک تەنیا ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بەڵکو  وڵاتانی ئەورووپا و جیهانیان لە تیرۆر پاراستووە.

گوتیشی: هەموو گەلی سووریا لەبەردەم مەترسیدان نەوەک تەنیا کورد و مەترسیی لەسەر ژیانی پێکهاتەکانی سووریا بە گشتیی دروستبووە.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ د. جۆرج دالامان گوتیشی: ناتوانین هاوکاریی دەسەڵاتی دیمەشق بکەین ئەگەر بەمجۆرە بەردەوام بێت و پێویستە یەکێتیی ئەورووپا هەوڵی پاراستنی کورد لە سووریا بدات.

رەخنەی لە هەڵوێستی ئەمریکاش گرت و گوتی: نازانین ئەمریکا دەیەوێت لە سووریا چی بکات لەکاتێکدا هێز و سەربازی لەو ناوچەیە هەیە و داعش هێشتا مەترسییەکی گەورەیە و لە سووریا ماوەتەوە