شیروان میرزا: 2026 عێراق یاسای بودجەی نابێت
سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی راسپاردووە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2025 هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو خەرج بکرێت.
بەڵام، دوو مووچەی دیکەی ئەم ساڵی هەرێمی کوردستان لای عێراق ماوە و چارەنووسی نادیارە.
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: "بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە مووچەی دوو مانگی هەرێمی کوردستان دواکەوت و پێشتر هۆشداریماندا کە چەند مووچەیەکی ئەم ساڵ دەفەوتێت."
گوتیشی: بەپێی هەموو رێککەوتنەکان پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی بەغدایە و پێویستبوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیژنەی هەمیشەیی رەوانەی بەغدا بکردایە، بەڵام "هیچ بەڵگەیەکی یاسایی نییە بیسەلمێنێیت بەغدا قەرزداری هەرێمی کوردستانە و نەبوونی بەڵگەی یاسایی پێگەی کوردی لە دانوستاندنەکان لە بەغدا لاواز کردووە."
بە گوتەی شێروان میرزا عێراق بۆ ساڵی داهاتوو یاسای بودجەی نابێت بەڵام نەبوونی یاسای بودجە گرفت بۆ مووچە دروست ناکات.