پیتەر گالبرێس: خواستی کورد لە عێراق جیاوازە لە خواستی کورد لە سووریا
رووداو دیجیتاڵ
دیپلۆماتێکی نێوداری ئەمریکی دەڵێت، خواستی کورد لە عێراق جیاوازە لە خواستی کورد لە سووریا، کوردی عێراق سەربەخۆیی دەوێت، بەڵام کورد لە سووریا داوای سەربەخۆیی ناکات.
پیتەر گالبرێس، دیپلۆمات و باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە کرواتیا لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ باس لە دۆخی ناوچەکە و دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران و تێڕوانینی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ پێشهاتەکان دەکات. ئەو پێیوایە، ئێستا دەرفەتی رێککەوتن لەنێوان واشنتن و تاران زیاترە، چونکە ئێران لە ناوچەکەدا کاریگەریی نەماوە و "تەنیا لە بەشە عەرەبییەکەی عێراق کاریگەریی ماوە لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی".
هەروەها بە دیاریکراوی باس لە دۆخی سووریا دەکات و دەڵێت، ئەحمەد شەرع وابەستەی تورکیا نابێت، بەڵام کاریگەریی تورکیا لەسەر سووریا زیاتر دەبێت بەراورد بە وڵاتانی عەرەبی، بەوپێیەی وڵاتە عەرەبییەکانی دراوسێی سووریا وەکو لوبنان و ئوردن و عێراق خۆیان گرفت و کێشەیان هەیە و ناتوانن پێگەیان لە سووریا بەهێزبێت.
بهشی بكه لە