راگرتنی کۆمپانیای کار بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە کەرکووک
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2018وە هەناردەی نەوتی کەرکووک لە رێگەی تانکەرەوە بۆ ئێران دەستپێدەکات، بەبڕی 30 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا وەک سەرەتا. هاوکات لەلایەکی دیکەوە، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ئەو کێڵگانەی نەوتی کەرکووک کە لەژێر دەستی کۆمپانیای کار گرووپن، بدرێنەوە بە کۆمپانیای نەوتی باکوور.
ئەم بەرنامەیە ئەو بابەتە تاوتوێ دەکات و هۆکارەکانی دوورخستنەوەی کۆمپانیای کار گرووپ دەخاتەڕوو، مە میوانداری شوان زوڵاڵ شرۆڤەکاری ناوەندی لێکۆڵینەوەی وزەی ئەورووپا. محەممەد سەڵاحەدین بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان لە کۆمپانیای کار گرووپ. رەوەز شێخ سالار بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان لە کۆمپانیای کار گرووپ.
بهشی بكه لە