بێستوون تۆک
بێستوون تۆک بەرنامەیەکی مەیدانی، شۆئامێزی مانگانەی تۆڕی میدیایی رووداوە کە لە مانگی ئایاری ساڵی 2023ـەوە دەستی بە پەخش کردووە.
ئامانجی بەرنامەکە کردنەوەی دەرگەیەکی نوێیە لە نێوان خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.
بەرنامەکە سەکۆیەکی ئازادە کە تێیدا گەنجان راشکاوانە پرسیارە نەکراوەکان لە بەرپرسان دەکەن و راستەوخۆ وردەکارییەکانی دۆخی هەرێمی کوردستان لە زاری بەرپرسانەوە دەبیستن.
لە هەر بەرنامەیەکدا بێستوون عوسمان لە زانکۆ یان پەیمانگەیەکی هەرێمی کوردستان میوانداریی بەرپرسانی باڵا لە بوارە جیاوازەکان دەکات، لە رێگەی پرسیاری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان، باس لە مژارەکانی رۆژی پەیوەست بە گەنجان دەکات.
بێستوون تۆک هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکانی گەنجان بدۆزێتەوە و دەنگیان بە دەسەڵاتداران بگەیێنێت.