برین بە دوایین فیشەک کۆتایی نایێت. بێدەنگیی دوای جەنگ هەرگیز بێدەنگی نییە، پڕە لە دەنگدانەوە. شەڕی راستەقینە لەو شوێنە بەردەوامە کە ژاوەژاوەکە نامێنێت: لە خەونی رزگاربووان دا، لە جەستە لەرزۆکەکانیاندا، لە پەیوەندییە ناسکە خێزانییەکاندا، لە سێبەری یادەوەریی بەکۆمەڵ دا. جەنگ، ئاوارەیی، چەوساندنەوە - ئەمانە وێرانکارییەکی زیاتر بەجێدەهێڵن. شوێنەوارێک بەجێدەهێڵن کە نەوەکان دوای خۆیان دیاری دەکەن، کۆمەڵێک برینن، بەڵام زۆر دژوار. خۆیان لە دەمارەکاندا، لە یادەوەریدا، لە وڵاتینامە و پاسپۆرت دا جێگیر دەکەن. ئازاری ئەمڕۆ دەبێتە ترس و رەشبینی سبەی، مەگەر ئازایەتی بنوێنن و رووبەڕووی ببینەوە. بەڵام ئێمە بێ دەسەڵات نین. دەکرێت چاکببینەوە. چارەنووسی مرۆڤایەتی بریتی نییە لە دووبارەبوونەوەیەکی بێ کۆتایی. دەتوانین تێبگەین. دەتوانین بگۆڕین.
ژیانی خۆم شایەتی ئەم راستییەیە. ترسی داپیر و باپیرم، نادڵنیایی دایک و باوکم، هەرگیز بە وشە نەوتراون، بەڵام هەمیشە وەک کەشێک لە ژوورەکەماندابوون: بێ ئارامی، نامۆیی، بێدەنگی. لەم بێدەنگییەدا تێگەیشتنێک سەریهەڵدا. مرۆڤ هەرگیز لەوەدا کورت ناکرێتەوە کە بەرامبەری کراوە. نە بۆ ترس، نە بۆ رەچەڵەک، نە بۆ لەدەستدان. کەسێک رابردووی خۆی نییە. ئەوان هەمیشە زیاترن. ئەوان ئەگەرن، پەیوەندی وهیوان. چاکبوونەوە، بەڵام، هەرگیز تاکەکەسی نییە. دەرمان ئارامکەرەوەیە، بەڵام بەس نییە. چاکبوونەوە پێویستی بە هەبوونێکی چالاکی مرۆڤە. پێویستی بە سەلامەتییە. پێویستی بە کۆمەڵگەیە.
لەگەڵ ئەو ژنانە دانیشتووم کە بەرگەی تووندوتیژیی سێکسییان گرتووە، لەگەڵ ئەو پیاوانەی ئەشکەنجەدراون، لەگەڵ ئەو منداڵانەی تەنیا توندوتیژییان زانیوە چونکە هەرگیز سۆزیان نەدیوە. دووبارە و دووبارە من تەنیا ئازارم نەبینی. خۆڕاگریم بینی. بڕیاری هەستیار، بەڵام سەرسەختانە بۆ ئەوەی بە ترسناکییەکە پێناسە نەکرێن. داواکارییەکەیان سادەیە. ئەوان داوای ئەوە دەکەن کە دەبێت لەسەرووی مشتومڕەوەبێت: کەرامەت، پارێزراوی، شوێنێک لە جیهان دا. مێژوو وانە دڕندانەکەی دووبارە دەکاتەوە. دووبارە و دووبارە، خەڵک دەچەوسێنرێنەوە، مافەکانیان لێ زەوتدەکرێن، دەردەکرێن، دەکوژرێن. نەک لەبەرئەوەی چییان کردووە، بەڵکو لەبەر ئەوەی کێ بوون. جینۆساید رووداوێکی کتوپڕ نییە، بەڵکو پەیڕەوکردنی سیناریۆیەکە: ئەوی دیکە بکەیتە شتێک بۆ ئەوەی پاساو بۆ لەنێوبردنی پەیدابکەی. لە بنەڕەتدا کوشتنی هاوسۆزییە. بۆ ئەوەی جینۆساید بکەین، دەبێت فێربین ئەوی دیکە وەک مرۆڤێک نەبینین بۆ ئەوەی لەنێوی ببەین. داماڵینی مرۆڤایەتی تەنیا ئایدیۆلۆژیا نییە؛ بەڵکو قەڵخانی تاوانبارەکەشە. چونکە ئەگەر بەڕاستی لەوی دیکەدا هەستمان بەوە بکردایە کە لە خۆماندا هەستی پێدەکەین، نەماندەتوانی بکوژین. وەک مرۆڤ بە هاوسۆزی، پەشیمانی، بەرپرسیارێتی دەماینەوە. بەڵام جینۆساید تەنیا ژیان ناسێنێت. کۆمەڵگەکان لە قوماشی مێژوو دەردەهێنێت. نەمانیان، بێدەنگی، ئیفلیجی بەجێدەهێڵێت. رزگاربووان شتە نەوتراوەکان لە جەستەیاندا، لە نیگایاندا، لە ترسیاندا هەڵدەگرن. بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمە، زیاتر لە ئاماژە پێویستە. پێویستی بە یادەوەری چالاکە. دانپێدانانی سیاسی. پاراستنی کۆمەڵایەتی. بەبێ ئەمانە، ئازار تایبەت دەمێنێتەوەو، کۆمەڵگەکان لەناو خۆیاندا دەڕووخێن.
ئەی ئاشتی چییە؟
زۆر جار ئاشتی کورت دەکەینەوە بۆ پەیماننامە، رێککەوتن و دانوستاندن، بەڵام ئاشتی راستەقینە زۆر زووتر دەست پێدەکات – کاتێک وەک مرۆڤ یەکتر دەبینین. کاتێک هیچ پاسپۆرتێک، هیچ ئایینێک، هیچ شێواز و زمانێکی قسەکردن بڕیار نادات کێ سەر بە کوێیە. کاتێک ئەوی دیکە هەڕەشە نییە بەڵکو ئەگەری پەیوەندییە. ئەم ئاشتییە جیهانییە یان هەر نییە. لە تورکیا، کەمینەکان بۆ زمان و یادەوەری دەجەنگن. لە سووریا، کۆمەڵگەکان کە بەهۆی جەنگەوە پارچە پارچە بوون، هێشتا نەگەیشتوونەتە بەڕێوەبەرییەک پێکەوە لە ژیانی رۆژانەدا بژین. لە ئەفریقا، گیانی کۆلۆنیالیزم هێشتا بەدوایاندا دێت و دەچێت. لە ئەمریکای باشوور، کولتوورە رەسەنەکان بە قازانج و دەسەڵات بێدەنگ دەکرێن.
ئەی لە رۆژئاوا؟
داخورانێکی هێواشی هاوسۆزی. ناسیۆنالیزم وەک تا لە بەرز بوونەوەدایە. گومان جێگەی یەکگرتوویی دەگرێتەوە. وشەکان جیهان دابەش دەکەن بۆ "ئێمە" و "ئەوان". وتارێک کە بێباکی وەک هێز دەشارێتەوە، بەڵام نرخەکەی گرانە. هەر کەسێک خۆی دابخات، کراوەیی لەدەستدەدات. هەر کەسێک لە جیاوازی بترسێت، دەوڵەمەندی لەدەستدەدات. هەر کەسێک هاوسۆزی بنێژێت، مرۆڤایەتی خۆی لەدەستدەدات. ئاشتی لە هەر یەکێک لە ئێمەدا دەست پێدەکات؛ بەوەی بڕیاربدەین لە ترس دا نەژین، بەڵکو لە بەرپرسیارێتی دا بژین. نەک لە دووژمنایەتی دا، بەڵکو لە پەیوەندی دا. نەک لە گومان دا، بەڵکو لە هیوادا.
لە ناوچەکانی جەنگ دا، لە کلینیکەکاندا، لە گفتوگۆ لەگەڵ رزگاربوواندا، شتە نەوتراوەکانم بینیوە، بەڵام هەمیشە دەگەڕێمەوە سەر هەمان سەرسوڕمان: ئەوانەی کە سەرەڕای هەموو شتێک ژیان هەڵدەبژێرن. ئەوانەی کە هێشتا دەست بۆ یەکتر درێژ دەکەن. ئەوانەی کە هاوسۆزی زیندوو دەهێڵنەوە.
ژنێکم بیردێتەوە کە منداڵەکەی لەبەر خۆردا لەلایەن سەربازانەوە ئەشکەنجە درا. لێی پرسیم: "بۆچی خەڵک ئەو رەفتارانە دەکەن؟"، هیچ وەڵامێکم نەبوو. تەنیا پرسیارێکی دیکە لە بێدەنگیدا: "بۆچی ئەوانی دیکە سەرەڕای هەموو شتێک یارمەتی دەدەن؟"، هەردووکی راستن. مرۆڤەکان وێران دەکەن و مرۆڤەکان چارەسەر دەبەخشن. لەبیر دەکەن و بەبیر دێننەوە.
تۆلستۆی جارێک نووسیویەتی: "هەر کەسێک ئازار دروست بکات زیندووە. هەر کەسێک هەست بە ئازاری ئەوانی دیکە بکات مرۆڤە". ئەم رستەیە هەموو راستییەک کورت دەکاتەوە: ئازار دەتوانێت گۆشەگیرمان بکات، بەڵام هاوسۆزی پەیوەندیمان پێوە دەکات. مرۆڤ بوون تەنیا مانەوە نییە لە برینەکانی خۆت دا، بەڵکو کردنەوەی خۆتە بۆ برینەکانی ئەوانی دیکە.
مرۆڤایەتی ئامانجێکی بەرز نییە. بەرگرییە. بەرگری لە دژی بێباکی، لە دژی بێدەنگی، لە دژی سڕبوون. بڕیارێکی بێدەنگە بۆ ئەوەی ڕوو لە ئەوی دیکە بمێنیتەوە، تەنانەت کاتێک ئازاریش دەبێت. چارەسەر بریتییە لە بیرهێنانەوە. بیرهێنانەوە بریتییە لە مرۆڤ مانەوە. مرۆڤ مانەوە بریتییە لە یارمەتیدانی ئەوانی دیکە بۆ ئەوەی ئەوانیش وابن.
*پرۆفیسۆر د. یان ئیلهان کزلهان، پسپۆڕێکی نێوداری دەروونییە. خاوەن زۆر توێژینەوەی دەروونییە و میدالیای فیدراڵیی ئەڵمانیای پێبەخشراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ