کچێکی کورد لەنێو زیاتر لە 2 هەزار کەس کێبڕکێ بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمانی فینلەندا دەکات

30-03-2023
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
شەیدا سوهرابی بە ژمارە 150 بەربژێری هاوپەیمانیی نیشتمانیی فینلەندایە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە
شەیدا سوهرابی بە ژمارە 150 بەربژێری هاوپەیمانیی نیشتمانیی فینلەندایە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە
A+ A-
رووداو - فینلەندا

کچە کوردێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ساڵانێکی زۆرە لە فینلەندا دەژی، ئێستا بەربژێرە بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە و دەستی بە کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە و دەڵێت، هەوڵی رازیکردنی دەنگدەران دەدات بۆ ئەوەی بگاتە پەرلەمانی وڵاتەکە. 
 
شەیدا سوهرابی بە ژمارە 150 بەربژێری هاوپەیمانیی نیشتمانیی فینلەندایە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە لە بازنەی هێڵسنکی و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە. ئەو کە پێشتر لە شارەوانیی شارەکە کاری کردووە، شار و شارۆچەکانی ئەو وڵاتە دەگەڕێت و دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ رازیکردنی دەنگدەرانی و گەیشتن بە پەرلەمان.
 
شەیدا سوهرابی، کچە کوردی دانیشتووی فینلەندا و بەربژێری هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاتی خۆی باوکم ئامۆژکاری کردم و گوتی: هەر شتێک دەکەی بە جوانی، بە رێکی، بە باشی بیکە، ئەگەر نا مەیکە. منیش لەو چوارچێوەیە ئیش دەکەم و بڕوای تەواوم بەو قسەیە هەیە."
 
شەیدا لە شارەوانیی هێڵسنکی پڕۆژەیەکی بۆ کورد هەیە و دەڵێت، "پڕۆپۆزەلێکم کردووە بۆ ئەوەی جادەیەک هەبێ بە ناوی زمانی کوردییەوە، هەشت کەس دەنگی داوە و ئیمزای کردووە، داوامکردووە کە چەند کەسێکی دیکەیش ئیمزای بکەن، بۆئەوەی بیبەمە پێشەوە کە جادەیەک هەبێ بە ناوی زمانی کوردی."
 
ئەو کچە کوردە لەگەڵ خێزانەکەی لە 20-04-1996، لە شاری روومادی لە عێراق بەرەو فینلەندا بەڕێکەوتن. لەو رۆژە بەدواوە ژیانی شەیدا گۆڕانکاریی بەسەردا هات و چاوی بە رووی جیهان کرایەوە.
 
شەیدا سوهرابی باس لەوە دەکات کە فینلەندا و کوردستان وەکو دایک و باوکن بۆ ئەو. دەشڵێت، "من فینلەندام خۆش دەوێ و من کوردێکی فینلەدیم، دڵم لای فینلەدایە، فینلەندا بۆ من و پەنابەران زۆر باش بووە." 
 
لەنێو تیمی شەیدادا، کورد، فینلەندی و ئەفریقی و خەڵکی دیکەیش هەن. بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلەندا بکرێت و کە 2424 کەس کێبڕكێ بۆ 200 کورسیی پەرلەمانی وڵاتەکە دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.