ڤیدیۆ؛ فلومینێنسی هەمووانی سەرسامکرد و ئینتەری لە مۆندیال دوورخستەوە

01-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
فلومینێنسی
فلومینێنسی
نیشانەکردن فلومینێنسی مۆندیالی یانەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا و دوور لە هەموو پێشبینییەکان، یانەی فلومینێنسی بەرازیلی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکان.
 
لە درێژەی یارییەکانی قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکەدا هەردوو یانە لە چارلۆت رووبەڕووی یەکبوونەوە، دوای 3 خولەک یارییکردن جێرمان کانۆ دەرگای گۆڵکردنی لە بەرژەوەندی یانە بەرازیلییەکە کردەوە و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ فلومینێنسی تۆمارکرد.
 
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو گۆڵە لە بەرژەوەندی بەرازیلییەکان کۆتاییهات.
 
دوای ئەوە هەردوولا چەند هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یەکدی، بەتایبەت ئینتەرمیلان هەوڵیدەدا ئەنجامە راستبکاتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
 
لە کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، هێرکولێس گۆڵی دووەم و یەکلاکردنەوەی یارییەکەی لە بەرژەوەندی یانەی فلومینێنسی تۆمارکرد.
 
یارییەکە بە دوو گۆڵی بەرامبەر لە بەرژەوەندی فلومینێنسی کۆتاییهات، یانە بەرازیلییەکە گەیشتە قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکان و ئینتەرمیلان ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
 
لە یاریی داهاتووی مۆندیالی یانەکاندا، یانەی فلومینێنسی بەرازیلی بەرامبەر یانەی هیلالی سعودی یاری دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چامپیۆنزلیگ

لە هالاندەوە تاوەکو لامین.. 10 بەهرەمەندەکەی چامپیۆنزلیگ کێن؟

قۆناخی یەکلاکەرەوەی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکات و هەموو چاوەکان لەسەر ئەو یاریزانە گەنجانەن کە دەتوانن جیاوازی دروستبکەن و نازناوەکە بۆ تیپەکانیان یەکلابکەنەوە. لێرەدا تیشک دەخەینە سەر 10 یاریزانی تەمەن 25 ساڵ و خوارتر، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا رۆڵی سەرەکی بگێڕن