سکۆت ماکتۆمینای یاریزانی لاوی یانەی مانچێستەر یونایتد باسی پەیوەندی خۆی سۆڵشایەر و یاریزانانی هاوڕێی دەکات.
لە یاریی نێوان واتفۆرد و مانچێستەر یونایتد ماکتۆمینای بۆ کەمجار هێمای کاپتنی لە قۆڵی ئاڵاند، لەبارەی ئەم بڕیارەی راهێنەرەکەیەوە بەمشیوەیە گوزارشت لە هەستی خۆی دەکات و دەڵێ: "سۆڵشایەر شتێکی ئەوتۆی نەگوت، تەنیا گوتی سبەی تۆ کاپتنی تیپەکە دەبیت بەرامبەر واتفۆرد، پاشان سەیری کردم، منیش زەردەخەنەیەکم بۆ کرد، نەمویست هەست و سۆزێکی زۆر دەربخەم کە چەند بەو هەواڵە دڵخۆشبووم، بەڵام بەڕاستی هەستم بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکرد".
هەروەها زیاتر گوتی: "گرنگە بە خەڵکی نیشانبدەیت کە تۆ دەتوانیت سەرکردەبیت، بە ئاڵاندنی هێمای کاپتنی لە قۆڵت باشتر و ئاسانتر دەتوانی مامەڵە لەگەل دۆخەکە بکەیت و وات لێدەکات زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەیت و بەشیوازێکی ئاسایی یاریی نەکەیت".
سەبارەت بە رۆڵ و کاریگەری هاری ماگوایەری بەرگریکاری یانەی مانچێستەر ماکتۆمینای دانبەوەدا دەنێت: "هەر جارێک لەگەڵ ماگوایەر لە گۆڕەپانی تۆپی پێ دەبم، هەست دەکەم 11 سەرکردەین و لە یاریگەداین، کە پێویستە گوێیان لێبگیرێ و وەکو سەرکردە مامەڵەیان لەگەڵ بکەم".
ئەستێرەکەی یانەی مانچێستەر یونایتد دەربارەی گرنگی هاندەران دەڵێت: "ئامارەکانی تۆپی پێ هیچ مانایەکی نییە، ئەوەی تەنیا مافی دادگاییکردن و لێپرسینەوەی یاریزانانی هەیە، تەنیا هاندەرانن، ئەوانن دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانەکان بکەن، بۆیە من زۆر گرنگی بە داتا و ئامار نادەم".
لە کۆتایی قسەکانیدا ماکتۆمینای روونیدەکاتەوە: "پێموایە هەموو یارییەک دەرفەتێکە بۆ باشتربوونی ئاستم، هەر یارییەک لەم یانەیەدا بەو پەڕی جدییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، کار جارێک یاری دەکەم هەموو توانای خۆم بەگەڕ دەخەم، هەمیشە لەکاتی کارکردن لەگەڵ راهێنەر و یاریدەدەرەکانی هەوڵ دەدەم باشتر ببم
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ