هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو لەبارەی تێرشتیگنەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مارک ئاندرێ تێرشتیگن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاندرێ تێرشتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی و یانەی جیرۆنا تووشی پێکانێکی قورس بوو و ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ یانەی جیرۆنا کۆتاییهات.
 
شتیگن، لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا لە یاریی بەرامبەر ریال ئۆڤیێدۆ تووشی پێکانبوو، پشکنینی سەرەتایی بۆ ئەو گۆڵپارێزە کراوە و پشکنینەکانیشی بەردەوامن، چاوەڕواندەکرێت گۆڵپارێزەکە ماوەیەکی زۆر لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانی، تاوەکو ئێستا دیارنییە شتیگن پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت یان نا، بۆ ئەوەش پێویستی بە ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر هەیە.
 
لە ئەگەری ئەنجامدانی نەشتەرگەری، گۆڵپارێزەکە راستەوخۆ دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا بۆ وەرگرتنی چارەسەرییەکانی و ماوەی خواستنەکەشی لەگەڵ یانەی جیرۆنا کۆتاییدێت.
 
چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن گۆڵپارێزەکە لە ماسوولکەکانیشیدا پێکانی هەبێت، بەڵام دوای پشکنینە پزیشکییەکانی دیکە ئەوە دەردەکەوێت.
 
رۆژی 20-1-2026 شتیگن لە یانەی بارسێلۆناوە بەشێوەی خواستن چووە یانەی جیرۆنا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان گۆڵپارێزەکە ماوەی 3 بۆ 4 مانگ لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە، ئەگەر ئەوە پشتڕاستبکرێتەوە گۆڵپارێزەکە هەلی بەشداریکردنیشی لە جامی جیهاندا نابێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە