فیفا سوپرایزێکی گەورەی بۆ مۆندیال راگەیاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن شاکیرا مادۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شاکیرا و مادۆنا، لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا گۆرانی دەڵێن و فیفا دەیەوێت هاوکاریی منداڵانی جیهان بکات.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان رایگەیاند کە لە نێوان هەردوو گێمی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026، نمایشێکی هونەری بە بەشداری شاکیرا، مادۆنا و گرووپی BTS بەڕێوەدەچێت.
 
فیفا لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە رایگەیاند: "وەک کارێکی بێپێشینە لە مێژووی جامی جیهانیدا، نماییشی نێوان هەردوو گێمەکە پشتگیری لە 'سندوقی جیهانی فیفا بۆ پەروەردەی هاووڵاتییان' دەکات؛ کە دەسپێشخەرییەکی پێشەنگە و ئامانجی کۆکردنەوەی 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی دەستڕاگەیشتنی منداڵانی جیهان بە خوێندنی کوالێتی بەرز و ئەنجامدانی یاری تۆپی پێ. 
 
لە ماوەی پاڵەوانێتییەکەدا، لە بەرامبەر هەر تیکتێکی فرۆشراوی یارییەکانی جامی جیهانی فیفا 2026، بڕی یەک دۆلاری ئەمریکی بۆ بەرژەوەندی ئەم سندوقە دەبەخشرێت."
 
شاکیرا بووەتە ناوێکی دیار لە مۆندیالدا و ئەمجارەش گۆرانیی دای دای بۆ مۆندیالی 2026 گوتووە، لەگەڵ مادۆنا و گرووپی بی تی ئێس خاوەنی ملیۆنان هەوادارن لەسەر ئاستی جیهان و بە بەشداریکردنیان لەو بڕگەیەی مۆندیالدا کەشێکی جیاواز دەدەن یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 
مۆندیالی 2026 رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات، یارییەکانی ئەمجارەی مۆندیال بە بەشداریی 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچن و هەریەکە لە ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا میوانداریی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە