ڤیدیۆ؛ ئونداڤ سەرکردایەتی بردنەوەیەکی دیکەی شتوتگارتی کرد

02-03-2026
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
دێنیز ئونداڤ
دێنیز ئونداڤ
نیشانەکردن دێنیز ئونداڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کورد سەرکردایەتیی یانەی شتوتگارتی کرد بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە و بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی فۆڵڤسبۆرگی بردەوە.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 24ـی بوندێسلیگادا، شتوتگارت یارییەکەی لە یاریگەی خۆیدا ئەنجامدا، لە خولەکی 21 ئونداڤ بێدەنگیی شکاند و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
 
هێرشبەرە کوردەکە بووە خاوەنی 14 گۆڵ لەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا و دووەم گۆڵکاری خولەکەیە، بەشێوەیەکی گشتی 50 گۆڵی بە درێسی یانە ئەڵمانییەکەوە تۆمارکردووە.
 
لە خولەکی 30 جەیمی لێولینگ گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، بەر لە تەواوبوونی نیوەی یەکەم بە سێ خولەک هەمان یاریزان بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند.
 
لە دوایین خولەکەکانی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا لە خولەکی 95 نیکۆلاس نارتێی هگۆڵی چوارەم و مسۆگەرکردنی سێ خاڵەکەی تۆمارکرد.
 
شتوتگارت یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، بە 46 خاڵ چووە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکە و بە جیاوازیی گۆڵ لە دوای یانەی هۆفێنهایمی سێیەمە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کلاسیکۆ

کلاسیکۆی ریال مەدرید و بارسێلۆنا.. جەنگێکی دارایی گەورە لە لالیگادا

یاری کلاسیکۆ لە نێوان هەردوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا تەنیا رکابەریی ناو یاریگە نییە، بەڵکو بزوێنەری سەرەکیی ئابووریی هەردوو یانەکەیە. بەپێی ئامارەکان، تەنیا لە یەک یاریی کلاسیکۆدا پێشتر بارسێلۆنا 13.8 ملیۆن یۆرۆ داهاتی هەبووە، کە ئەوە بەرزترین داهاتە لە مێژووی یانەکەدا بۆ یەک یاری تۆمارکرابێت.