رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر سیتی ئەم هەفتەیە دوو یاریی لە پرێمەرلیگدا ئەنجامدەدات و دەیەوێت بەشێوەیەکی کاتی جیاوازییەکەی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ کەمبکاتەوە.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 35ـی پرێمەرلیگ، کاژێر 19:30 مانچێستەر سیتی لەنێو یاریگا و هاندەرانی بەرامبەر برێنتفۆرد یاریی دەکات، تیپەکە لە گەڕی رابردوودا بە زەحمەت لە دۆڕان رزگاریبوو و لەگەڵ ئێڤێرتۆن یەکسانبوو، بەڵام دوو خاڵی زۆر گرنگی لەدەستدا و بەمەش 5 خاڵ کەوتە دوای ئارسیناڵی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە.
تیپەکەی پێپ گواردیۆلا هێشتا هیوای بۆ بردنەوەی نازناوی خولەکە ماوە، بەڵام بۆ ئەوە پێویستە هەموو یارییەکانی بباتەوە و ئارسیناڵیش خاڵ لەدەستدات، لەکاتێکدا سێ گەڕ ماون خولەکە کۆتایی بێت.
برێنتفۆرد لە تیپە باشەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە، لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولەکەن و رکابەری لەسەر گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکی ئەورووپی دەکەن، بۆیە پێناچێت ئەرکی مانچێستەر سیتی لە یارییەکەی ئەمڕۆدا ئاسان بێت.
مانچێستەر سیتی لە دوایین 6 یارییدا بەرامبەر برێنتفۆرد نەدۆڕاوە، تیپەکە لە 2022ـەوە لە یاریگای خۆیدا بەو یانەیە نەدۆڕاوە، پێویستییەکی زۆری بەبردنەوەی ئەم سێ خاڵە هەیە بۆ ئەوەی لە رکابەریکردنی ئارسیناڵ بەردەوامبێت.
هەر لەم هەفتەیەدا مانچێستەر سیتی یارییەکی دیکە ئەنجامدەدات و رۆژی چوارشەممە لە یارییەکی دواخراودا بەرامبەر کریستال پاڵاس یاریی دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ