رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو لە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگادا، یانەی بارسێلۆنای بریندار دەبێتە میوانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بە ئامانجی ئاشتبوونەوە لەگەڵ هاندەرانیاندا، کوڕانی بلاوگرانا ئەم یارییە دەکەن.
هەرچەندە دەگوترێت ئەنجامی ئەم یارییە هەرچۆنێکبێت بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی رۆناڵدۆ کۆمانی راهێنەری بارسا دراوە، بەڵام رەنگە ئەگەر بارسێلۆنا لە یارییەکەی ئەمشەودا بەرگێکی جیاواز بپۆشێت و ئاستێکی باش و سێ خاڵی یارییەکە ببەنەوە، لەوانەیە لاپۆرتا و دەستەکەی چاوێک بە داهاتووی راهێنەرەکەیاندا بخشێننەوە.
بارسا و ئاتلێتیکۆ بەو پێیەی کە رکابەری راستەوخۆی یەکدین لەگەڵ ریال مەدریددا، بۆیە خاڵەکانی ئەم یارییە دووهێندە، واتا بردنەوەی هەر کامێکیان خۆیان زیاتر لە رێگەی نازناوەکە نزیکدەکەنەوە و رکابەرکەشیان دوورتر دەخەنەوە.

هاندەرانی هیچکام لەم دوو تیپە لە ئاستی یانەکانیان رازی نین، هەوادارنی بارسا لە ئاست و لە ئەنجامەکانیشیان بێ ئومێدبوون، ئاخر بارسا لەم دووایەدا لە چامپیۆنزلیگ بە خراپی دۆڕاو بۆ دووەمجار لە مێژوویدا دووچاری دوو دۆڕانی لەسەریەکبوو لە لە دەستپێکی خولەکەدا.
ئاتلێتیکۆ مەدرید لە دوایین سێ یاریدا بە بارسێلۆنا نەدۆڕاوە لە خولی ئیسپانیا، دوو یەکسانبوون و بردنەوەیەکی هەیە، بەڵام کێشەی کوڕانی سیمیۆنی لەگەڵ یاریگەکەی خۆیانە بەرامبەر بارسا، کە لە دوایین 11 یاریدا تەنیا یەک بردنەوەیان هەیە و 7 شکست و سێ یەکسانبوونیش.
لە یارییەکەی ئەمشەودا یانەی بارسێلۆنا لە توانای پێدری بێبەشە کە سێ هەفتە بەهۆی پێکانەوە دووردەکەوێتەوە، بەڵام ئالبای بۆ گەڕاوەتەوە، ئەمە جیا لەوەی نە عوسمان و نە ئەگوێرۆ ئامادەنین.
لە ئاتلێتیکۆ مەدریدیش، سوارێز و فێلیکس ئەگەری هەیە سەرەکی بن، گرزیمانیش ئەگەر یاری بکات یەکەمجارییەتی دوای گەڕانەوەی بەرامبەر بارسا یاری دەکات.
یارییەکانی ئەمڕۆ:
ئۆساسۆنا - رایۆ ڤاییکانۆ 15:00
ریال مایۆرکا - لێڤانتی 17:15
کادیز - ڤالێنسیا 19:30
ئاتلێتیکۆ مەدرید - بارسێلۆنا 22:00
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ