هیلال بە گواستنەوەی بنزیما، رۆناڵدۆ زیاتر تووڕە دەکات

03-02-2026
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەریم بنزیما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی هیلالی سعودی لە دوایین ساتەکانی ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا گواستنەوەی کەریم بنزیما، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ئیتیحادی راگەیاند.
 
یانە سعودییەکە دوای مشتومڕێکی زۆر لە چوون و نەچوونی ئەو یاریزانە بۆ یانەکە بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە شێوازی مامەڵەکردنی سندووقی وەبەرهێنانی سعودی لە پرسی گواستنەوەی یاریزاناندا بۆ یانەکان، کۆتایی بە هەموو چاوەڕوانییەکان هێنا و بەفەرمی گواستنەوەی یاریزانەکەی بۆ یانەکە راگەیاند.
 
هیلال وێنەیەکی کەریم بنزیمای داناوە و لەسەری نووسیووە، من لێرەم بۆ ئەوەی ببمە بەشێک لەم مێژووە.
 
گواستنەوەی کەریم بنزیما لەلایەن یانەی هیلالەوە لە دوایین خولەکەکانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی خولی سعودی بوو و دوای ئەو گرێبەستە دەرگای گواستنەوەکان داخرا.
 
کەریم بنزیما لە پەیامێکدا ماڵئاوایی لە یانەی ئیتیحاد کرد و نووسیوویەتی "ئیتیحاد، ئەم بابەتە کۆتایی دێت، بەڵام رێز و سوپاسگوزاری بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە، سوپاس بۆ یانەکە، ستاف و هاوڕێکانم لە تیپەکە، بە تایبەت بۆ هاندەران بۆ ئەو پێشوازی و خۆشەویستییەی کە هەموو رۆژێک پێیان دەبەخشیم."
 
بنزیما دەڵێت "ئەم گەشتە زۆر شتی پێبەخشیم، چ لەرووی کەسییەوە چ لە رووی پیشەییەوە، بە سەربەرزییەوە دەڕۆم و شانازی دەکەم کە ئەم رەنگانەم پۆشیووە و شانازی بە هەموو ئەو شتانەوە دەکەم کە بەیەکەوە هاوبەشیمان تێیدا کردووە."
 
گواستنەوەی بنزیما لەلایەن هیلالەوە لەکاتێکدایە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی نەسڕ و ریازدا یاریی نەکرد، وەکو پێشاندانی ناڕەزایەتیی بەرامبەر مامەڵەی سندووقی وەبەرهێنانی سعودی بۆ گواستنەوەی یاریزانان و پێیوایە جیاوازی لەنێوان یانەکاندا دەکرێت.
 
رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگالی دەڵێت "ئەگەری هەیە رۆناڵدۆ بەشداری لە یارییەکانی داهاتووی نەسڕدا نەکات و بیر لەوە دەکاتەوە لە هاوینی 2026 لە یانەکە بڕوات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێورەسمی مۆندیال

لە ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالدا کۆمەڵێک ئەستێرە جیهانی گۆرانی دەڵێن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی 'فیفا' پلانی داناوە بۆ هەر سێ وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2026 کە رێوڕەسمێکی تایبەتی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە ئەنجام بدەن، هاوکات ئاهەنگێکی تایبەت بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ئەمریکا لە چوارچێوەی یارییەکاندا رێکدەخات.