سۆڵشایەر ئەستێرەیەکی یانەی ئەیسی میلانی دەوێت

03-07-2020
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

 

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایانکرد، یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی جەزائیر واژۆ بکات لە ماوەی مێرکاتۆی هاوینەدا.

رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکرد: "ئەستێرەی هەڵبژاردەی جەزائیر و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ئیسماعیل بن ناسر بووە بە ئامانجی سەرەکی ئۆلیگونار سۆڵشایەری راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد".

هەروەها رۆژنامەکە باس لەوە دەکات: "یانەی مان یونایتد ئامادەیە کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ یانە هاوشارییەکەی بکات، بۆ ئەوەی لە تواناکانی ئیسماعیل بن ناسر سودمەند بێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی یانە سوورپۆشەکە، بۆ ئەمەش ئامادەیە بە بەهای 45 ملیۆن پاوەن یاریزانەکەی میلان بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە".

بن ناسر ئەم وەرزە لەگەڵ میلان لە 21 یاریی بەشداریی کردووە و ئاستێکی بەرز پێشکێش دەکات و بووەتە جێی سەرنجی راهێنەری هەردوو یانەکەی شاری مانچێستەر".

لە ماوەی رابردوودا میدیاکانی بەریتانیا ناوی بن ناسریان بە یانەی مان سیتییەوە گرێدابوو، کە باس لەوە دەکرا، پێپ گواردیپلای راهێنەری مان سیتی دەیەوێت بۆ شوێنگرەوەی فێرناندینهۆ هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەکە جەزائیرییەکە بدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە