لێدوانی راهێنەران.. ئەنچێلۆتی نیگەران نییە و ئالێگریش دڵخۆشە

03-08-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی ماکسیملیانۆ ئالێگری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دوای یاریی دۆستانەی نێوان ریال مەدریدی ئیسپانی و یوڤێنتوسی ئیتاڵی، کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، و بە سەرکەوتنی خانمە پیرەکە بە ئەنجامی 3-1 کۆتاییهات، راهێنەرانی هەردوو یانە قسەیان بۆ میدیاکان کرد.
 
پوختەی لێدوانەکانی هەردوو راهێنەر بەمشێوەیە بوو:
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید
 
لە هێڵی بەرگریدا، راستە پێویستە باشتر بین، چونکە گۆڵێکی زۆرمان لێدەبێت، بەڵام نیگەران نیم. چونکە سیستمەکەمان گۆڕیوە و هێشتا کەمێک قورسە بۆ ئێمە، بەڵام کار لەسەر باشترکردنی دەکەین. ئەوە ئاساییە، چونکە ئێمە هێشتا هێز و بیرکردنەوەمان باش نییە، زۆر گەشتمان ئەنجامداوە و ماندوو بووین، بەڵام لە سەرەتای وەرزداین بۆیە من نیگەران نیم.
 
سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی گەشتی ئامادەکارییەکانمان لە ئەمریکا، دەتوانم لە کۆی 10 خاڵ 6 خاڵی پێبدەم.
 
ماسیمیلیانۆ ئەلێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس:
 
ئەم ماوەی کارکردنمان زۆر بە باشی کۆتایی پێهێنا، بەرامبەر تیپێکی زۆر بەهێز بە تەکنیکێکی نایاب و بە توانایەکی جەستەیی نایاب و بەرگرییەکی باش یارییمان کرد، ئاساییە کە ئەوان هەندێکجار باڵادەستی وەربگرن، دەمانتوانی لە چەند بۆنەیەکدا باشتر بین لە گێمی دووەمدا، بەڵام دڵخۆشم.
 
بەداخەوە لەو رکابەرییەکانی ئەوروپا دەرچووین، تیپەکە سەرەڕای هەموو بارودۆخەکان ساڵی رابردوو گەیشتە پلەی سێیەمی ریزبەندی، کە دەیتوانی بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکات، بەڵام بەداخەوە کە دوورخراینەوە، بۆیە پێویستە بتوانین زیاتر سەرنجمان لەسەر ئەو کارانە بێت کە دەبێت بیکەین بۆ ئەوەی لە چامپیۆنزلیگی ساڵی داهاتوودا یاری بکەین.
 
سەبارەت بە ئەگەری گۆڕینەوەی ڤلاهۆڤیچ بە لوکاکو؟ وەک بەڕێوەبەرەکەمان پێشتر گوتی، ئێمە زۆر دڵخۆشین بەو تیپەی کە هەمانە. تیپەکەمان ئاستێکی زۆر باشی هەیە. بەڵام هەندێک دەستەوارە هەن مەحاڵە رەتبکرێتەوە، بەهۆی دۆخی دارایی و ئابووری یانەکە، ئێمە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، وەک هەمیشە لەگەڵ دۆخەکەدا خۆمان دەگونجێنین.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە