ڤیدیۆ؛ مێسی گەڕایەوە و ئەرجەنتین بۆ دوایین دوو یاری خۆی ئامادەدەکات

03-09-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مێسی و سکالۆنی
مێسی و سکالۆنی
نیشانەکردن لیۆنێل میسی لیۆنێل سکالۆنی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خۆی بۆ دوایین دوو یاریی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ئامادەدەکات و لیۆنێل مێسی بەشداریی لە راهێنانەکاندا کرد.
 
هەڵبژاردەکە لە ئێزێیزای بۆینس ئایرێس خۆی بۆ دوو یاریی داهاتووی ئامادەدەکات، لیۆنێل مێسی دوای لەدەستدانی نازناوی جامی خولەکان پەیوەندیی بە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەوە کرد و بەشداریی لە مەشقەکانی تیپەکەدا کرد.
 
ئەرجەنتین بەرەبەیانی رۆژی هەینی کاژێر 02:30 لە یاریگەی خۆیدا لە مۆنومێنتال میوانداریی هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا دەکات، ئەوە دوایین یاریی تانگۆ دەبێت لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالدا لە یاریگەی خۆیدا و دوای چەند رۆژێکیش لەو یارییە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو هەڵبژاردەکە دەبێتە میوانی ئیکوادۆر و پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە ئەمریکای باشوور کۆتاییدێن.
 
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی داهاتوو مسۆگەر کردووە و دەیەوێت لە دوو یاریی داهاتوودا بە دوو بردنەوەی دیکە هاندەرانی دڵخۆش بکات و بە سەرکەوتن کۆتایی بە پاڵاوتنەکانی بهێنێت.
 
ئەرجەنتین لە 16 یارییدا 11 یاریی بردووەتەوە، لە 2 یارییدا یەکسانبووە و 3 یاریی دۆڕاندووە، هەڵبژاردەکە بە 35 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوورە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە