رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئارسیناڵ دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ بەهێزتربکات، کاتێک بەرامبەر یانەی برێنتفۆرد یاری دەکات.
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 14ـی پرێمەرلیگدا یانەی ئارسیناڵ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر برێنتفۆرد یاری دەکات، یارییەکە دێربییەکی لەندەنە و ئارسیناڵ دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا لەگەڵ یانەی چێڵسی یەکسانبوو.
ئارسیناڵ لە دۆخێکی زۆرباشدایە و لە دوای 31-8ـەوە کە بەرامبەر لیڤەرپوول دۆڕا، هیچ یارییەکی لە پرێمەرلیگدا نەدۆڕاندووە و 94 رۆژە هیچ یانەیەک نەبووە لە خولەکەدا لە گانەرز بباتەوە.
ئەمشەو تیپەکەی میکێل ئارتێتا دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی شوێنەکەی لە پلەی یەکەمی ریزبەند بەهێز بکات و جیاوازییەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بکاتەوە 5 خاڵ.
برێنتفۆرد لە 8 یاریی رابردوودا هیچ یارییەکی لە ئارسیناڵ نەبردووەتەوە، دوایین بردنەوەیان بەرامبەر ئەو یانەیە لە وەرزی 2021-2022 بووە لە یاریگەی خۆیاندا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ