رووداو - هەولێر
یارییه‌كانی لالیگای ئیسپانیا ده‌ستیپێكرده‌وه و ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی 19 درێژه‌یان ده‌بێت.
له گرنگترین یاریی گه‌ڕه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ ئێواره دێربیی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیسپانیۆلی هاوشاریی یاریی ده‌كات.
بارسێلۆنا هه‌وڵده‌دات پارێزگاری له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بكات، كه ئێستا به دوو خاڵ له پێش ریال مه‌دریده، به‌ڵام ڤالڤێردی و یاریزانه‌كانی باش ده‌زانن یارییه‌كه ئاسان نییه و زۆرجار دراوسێیه‌كه‌یان ده‌بێته به‌ربه‌ستێكی سه‌خت له به‌رده‌م ئامانجه‌كانیاندا، هه‌رچه‌نده ئیسپانیۆل به ناو و پێگه، به پێكهاته و تواناوه به بارسێلۆنا به‌راورد ناكرێت.
بارسێلۆنا پێش ئه‌وه‌ی رووبكاته سعودیه بۆ ئه‌نجامدانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، ده‌یه‌وێت به كه‌متر زیان له یارییه‌كه‌ی ئیسپانیۆلدا بێته ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده بۆ یاریی ئه‌مڕۆش پێكهاته‌كه‌ی كه‌موكوڕی هه‌یه، به تایبه‌تی به پێی زانیاری میدیای ئیسپانیا، تێرشتیگنی گۆلپارێزی ئه‌ڵمانی به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی ناكات، هه‌روه‌ها ئارسه‌ر میلۆ و عوسمان دێمبیلی به هه‌مان هۆكاری یاریی ناكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونی مێسی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی، هه‌میشه وه‌كو خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ بارسا سه‌یر ده‌كرێت و دڵنیایی به دڵی هانده‌رانی تیپه‌كه ده‌دات.
بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر و چاودێرانی تیپه‌كه، به گشتی له ئاستی تیپه‌كه رازی نین.
بارسا له‌وه‌ته‌ی 2009ه‌وه به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل نه‌دۆڕاوه، به‌ڵام یاریگه‌ی پاوه‌ر ئه‌یت هه‌مووكات یه‌كێكه له‌و یاریگه‌یانه‌ی كه بۆ بارسێلۆنا به‌ربه‌ستێكی سه‌خته.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیسپانیۆل، كه ئێستا له پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندیی لالیگایه و ته‌نیا 10 خاڵی له‌م وه‌رزه‌دا كۆكردووه‌ته‌وه، له خراپترین بارودۆخدا میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات.
به‌ڵام تیپه‌كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا راهێنه‌رێكی نوێی هێناوه‌ته تیپه‌كه‌ی، كه ئه‌بیلاردۆ فێرناندێزی راهێنه‌ری پێشووی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش بوو.
ئه‌بیلاردۆ، كه هاته شوێنی پابلۆ ماشین، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنایه و شاره‌زای له ستایل و شێوازی یاریكردنی بارسا هه‌یه، ئه‌مڕۆش هه‌وڵده‌دات سه‌ره‌تای ساڵی نوێ، بكاته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ ئیسپانیۆل، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌نجامێكی باش به‌رامبه‌ر بارسا تۆماربكات و كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی، ئیسپانیۆل له مه‌ترسی دابه‌زین بۆ پله دوو رزگاربكات، كه ئێستا تیپه‌كه له دواپله‌ی ریزبه‌ندییه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ