رووداو - هەولێر
بەپێی هەواڵی مێدیایی ئیسپانیا، کلیبەر پێپێ، بەرگریکەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئامادەیە بچێتە خولی چین و چەندین یانەی گەورەش داوای یاریزانەکە دەکەن.
پێپێی 33 ساڵ گرێبەستەکەی لەکۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید کۆتاییدێت و چاوەڕواندەکرێت ئەو یاریزانە ریزەکانی لۆس بلانکۆس بەجێبهێڵێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە ریال مەدرید رایگەیاندووە، پێپێ دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە لەگەڵ ریال مەدرید نوێبکاتەوە، بەڵام یانەکە دەیەوێت تەنیا بۆ یەک ساڵ گرێبەستەکە نوێبکاتەوە، رەنگە ئەمەش ببێتە هۆکاری جیابوونەوەی هەردوولا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، لەکاتێکدا ئێستا ئەو یاریزانە بژاردەی یەکەمی زیدان نییە، لەپێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، پێپێ دەستەوارەی لە چینەوە بۆ هاتووە و ئەگەر هەیە وەرزی داهاتوو رووبکاتە ئەو خولە، لەکاتێکدا پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش داوای ئەو یاریزانە دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ