ئەو یاریزانەی ریال مەدرید زیاتر لە ئێمباپێ گرنگی پێدەدات

28-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید ئێستا زیاتر بیر لە یاریزانێکی دیکە دەکاتەوە وەک لە کیلیان ئێمباپێ و ئەم هەفتەیە بۆ یانەکە یەکلاکەرەوەیە، بۆ ئەوەی کارەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانەکە تەواوبکات، یاریزانەکەش یاریزانێکی لاوی تورکە بەناوی ئاردا گولەر.
 
رۆژنامەی مارکا دەڵێت "ریال مەدرید هەنگاوەکانی بەکردەیی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە، ئامادەیە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بدات کە 17.5 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام دەیەوێت وەرزی داهاتووش ئاردا گولەر لە فێنارباخچە بمێنێتەوە و بەخواستن یاریی بۆ یانەکە بکات، دوای ئەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات."
 
خۆسێ فێلیکس دیاز، رۆژنامەڤان لە رۆژنامەی مارکا دەڵێت "گرێبەستکردنی ریال مەدرید لەگەڵ ئەو یاریزانە سوپرایزی ئەم هاوینە دەبێت بۆ هاندەرانی یانەی شاهانە و ئێستا بیرکردنەوەی ریال مەدرید زیاتر لای گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە وەک لە ئێمباپێ، ئەم هەفتەیە یەکلاکەرەوە و گرنگە بۆ گەیشتن بە قۆناخی کۆتایی و بەئەگەری زۆرەوە ئەو یاریزانە روودەکاتە ریال مەدرید."
 
بارسێلۆنا و ئەیسی میلان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە رکابەری ریال مەدرید دەکەن، هەردوو یانەش دەستەوارەیان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە پێشکێشکردووە، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت بۆ ریال مەدرید یارییدەکات، بۆیە ئەگەری هەیە وێستگەی داهاتووی یارییکردنی لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بێت.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە