هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریال لەبارەی ڤینیسیۆسەوە

26-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید ڤینیسیۆس جۆنیۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید ئامادەکاری دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی یانەکەی و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 1 ملیار یۆرۆ دەبێت.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، دەستەی کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی لاوی بەرازیلی نوێبکاتەوە، کە گرێبەستی ئێستا لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتاییدێت.
 
بەپێی زانیارییەکان، ریال مەدرید گرێبەستی یاریزانە بەرازیلییەکە تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 نوێدەکاتەوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەش 1 ملیار یۆرۆ دەبێت، بۆ ئەوەی هیچ یانەیەک نەتوانێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.
 
ڤینیسیۆس یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەی ریال مەدریدە و چاوەڕێی داهاتوویەکی گەشی لێدەکرێت لە یانەکەدا، هەرچەند بەر لە کۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو لەلایەن چەند هاندەرێکی یانەی ڤالێنسیاوە رەگەزپەرستیی لە دژی بەکارهێنرا و بەو هۆیەوە دەنگۆی رۆیشتنی یاریزانەکە لە ریال مەدرید بڵاوبووەوە، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بەهیچ شێوەیەک نایەوێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.
 
ڤینی لە 2018 لە یانەی فلامینگۆی بەرازیلی بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یانەی ریال مەدریدەوە کردووە، لەگەڵ یانەکە نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی مۆندیالی یانەکان، دوو نازناوی لالیگا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا.
 
ئێستا ڤینیسیۆس لە گرانترین یاریزانەکانە لەسەر ئاستی جیهان و نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا دەگاتە 150 ملیۆن یۆرۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە