رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لیستی یاریزانانی تیپەکەی بۆ بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
لیستەکە 40 یاریزان لەخۆدەگرێت و لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم تایبەتە بەیاریزانانی تیپی یەکەم و بەشی دووەمیش یاریزانانی کاستیا.
لیستەکەی ریال مەدرید هیچ سوپرایزێکی تێدا نییە.
لەنێو لیستەکەی ریال مەدرید، ناوی فرانکۆ ماستانتونۆ وەک یاریزانی کاستیا تۆمارکراوە، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەو یاریزانە لە لیستی یەکەمی تیپەکەدا لە یانەکە و لە ئیسپانیا، تۆمارنەکراوە.
وێڕای بوونی ناوی لە لیستی دووەم، بەڵام ماستانتونۆ وەک یاریزانی تیپی یەکەم دەردەکەوێت.
لیستی یانەکە کە چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر سەرپەرشتی دەکات، پێکهاتووە لە 25 یاریزانی تیپی یەکەم و 15 یاریزانی تیپی لاوان.
لیستەکە بەمشێوەیەیە..
گۆڵپارێزان: کۆرتوا، لونین، فران گۆنزالێس و خاڤی ناڤارۆ.
بەرگریکاران: کارڤاخال، میلیتاو، ئالابا، ئارنۆڵد، ئەسێنسیۆ، کارێراس، فران گارسیا، رۆدیگێر، مێندی، هۆیسن، دیێگۆ ئیگیرادۆ، داڤید خیمینێز، خوان مارتینێز و ڤاڵدیبیناس.
ناوەڕاستکاران: بێلینگهام، کاماڤینگا، ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاردا گولەر، سیبایۆس، سیستیرۆ، پۆل فۆرتۆنی، مانوێل ئانخێل، سیزار سیزارا پالاسیۆس، کریستیان داڤید، دی یانۆس و تیاگۆ پیتارچ.
هێرشبەران: ڤینیسیۆس، ئیندریک، ئێمباپێ، رۆدریگۆ، گۆنزالۆ، براهیم دیاز، ماستانتونۆ، دانی یانیێز.
ریال مەدرید یەکەم یاریی خۆی لە وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ رۆژی 16ی ئەم مانگە بەرامبەر ئۆڵەمپیک مارسیلیای فەرەنسی لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ