ڤیدیۆ؛ ئونداڤ یانەکەی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئەڵمانیا

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
دێنیز ئونداڤ
دێنیز ئونداڤ
نیشانەکردن دێنیز ئونداڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کوردی یانەی شتوتگارت سەرکردایەتیی یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئەڵمانیا.
 
شتوتگارت لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هۆڵشتاین کیل یارییکرد، لە نیوەی یەکەمدا خاوەن یاریگە باشتر دەرکەوت و چەند هێرشێکی بردە سەر گۆڵی میوانەکەی، بەڵام لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو نەبوو.
 
لە خولەکی 56 دێنیز ئونداڤ بێدەنگیی شکاند و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ شتوتگارت تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 89 ئونداڤ تۆپێکی دایە کریس فوریچ، ئەویش بە جوانترین شێوە گۆڵپارێزی تێپەڕاند و گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی دووەمی کاتی زیادکراودا ئاتاکان کارازۆر گۆڵی سێیەم و یەکلاکردنەوەی یارییەکەی لە بەرژەوەندی شتوتگارت تۆمارکرد.
 
شتوتگارت یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، دێنیز ئونداڤ بەباشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا و یانەکەی گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئەڵمانیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە