هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتیی تۆپی دەستی عەرەب دەکات

05-05-2025
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق
A+ A-
رووداو هەولێر 

هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق لە کوێت بەشداری دەیەمین وەشانی پاڵەوانێتیی وڵاتانی عەرەب دەکات و چاوی لە ئەنجامێکی گەورەیە. 
 
یارییەکانی پاڵەوانێتیی تۆپی دەستی عەرەب بە بەشداری 9 وڵات ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێدەکات و تیپەکان بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشکراون بەمشێوەیە:
 
کۆمەڵەی یەکەم: بەحرەین، میسر و عێراق. 
کۆمەڵەی دووەم: قەتەر، سعودیە و تونس. 
کۆمەڵەی سێیەم: ئیمارات، کوێت و مەغریب. 
 
هەڵبژاردەی عێراق  بەسەرپەرشتی گۆران بیرکۆڤیتچ، راهێنەری کرواتی دە رۆژە لەنێو ئامادەکاری و راهێنانەکانە. سەرەتا تیپەکە کەمپێکی راهێنانی لە شاری سلێمانی کردەوە و دواتر راهێنانەکانی بۆ بەسرە گواستەوە.
 
هەڵبژاردەی عێراق دوێنێ لە رێگای وشکانییەوە گەشتی کوێتی کرد و بڕیارە ئەمڕۆ لە یەکەم یارییدا رکابەری هەڵبژاردەی بەحرەین بکات.
 
کامەران حەسەن، ئەندام لە یەکێتیی تۆپی دەستی عێراق، لەبارەی تیپەکەیان بۆ رووداو گوتی "ئەمساڵ گۆڕانکارییەکی باش لە هەڵبژاردەکەمان کراوە لە رووی یاریزانانەوە، راهێنەرێکی بەئەزموون سەرپەرشتییان دەکات و دەمانەوێت ململانێی وڵاتانی عەرەبی بکەین". 
 
شاندی عێراق بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیی وڵاتانی عەرەب بەمشێوەیە: 
 
گۆران پیترۆکۆڤیتچ راهێنەر، محەممەد کازم یاریدەدەری راهێنەر، مستەفا یاسین راهێنەری گۆڵپارێزان.

یاریزانەکان بریتین لە: ئەحمەد مەکی، سامر موشتاق، مونتەزر قاسم، مستەفا محەممەد، موجتەبا باسم، عەلی عەبدوڕەزا، محەممەد عەلی، ئەحمەد تاریق، جاسم غەزاب، ماجید عەبدولڕەزا، مونتەزر نازم، وائیل حافز، عەلی عەبدولکەریم، بەدرەدین حەموودی، عەلی محەممەد، ئیسلام خەلیل، غەسان سوەید لەگەڵ شەهاب عەبدوڵڵا. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە