كافو باشترین یاریزانی كۆپا ئه‌مریكا ده‌ستنیشان ده‌كات

06-07-2019
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کۆپا ئەمێریکا
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر

كافو، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، باسی ئه‌و یاریزانه‌ ده‌كات كه‌ باشترین ئاستی له‌ كۆپا ئه‌مریكادا پێشكه‌ش كردووه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ كێ باشترین یاریزانی كۆپا ئه‌مریكا بووه‌ به‌ بۆچوونی ئه‌و؟ كافو گوتی "له‌ راستیدا هێشتا ناتوانی یاریزانێك به‌ته‌نیا ده‌ستنیشان بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشترین یاریزانی كۆپا ئه‌مریكا ناوبنێی، چونكه‌ هێشتا دوو یاری ماوه‌ و له‌وانه‌یه‌ شتی نوێ رووبدات". 

كافو له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "به‌ڵام ئارسه‌ر میلۆ له‌ هه‌موو یاریزانانی دیكه‌ زیاتر سه‌رنجی راكێشاوم، ئه‌و بۆ من سوپرایز بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بوێرانه‌ به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و به‌ باشی یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ینشتیمانیی وڵاته‌كه‌ی كرد".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێورەسمی مۆندیال

لە ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالدا کۆمەڵێک ئەستێرە جیهانی گۆرانی دەڵێن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی 'فیفا' پلانی داناوە بۆ هەر سێ وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2026 کە رێوڕەسمێکی تایبەتی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە ئەنجام بدەن، هاوکات ئاهەنگێکی تایبەت بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ئەمریکا لە چوارچێوەی یارییەکاندا رێکدەخات.