رووداو دیجیتاڵ
داڤید ئەنچیلۆتی، کوڕی کارلۆ ئەنچێلۆتی دەبێتە راهێنەری یانەیەکی بەنێوبانگی بەرازیل و رەزامەندیشی لەسەر وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکە پێشانداوە.
بەپێی هەواڵی میدیای بەرازیل، داڤیدی ئەنچێلۆتی، رەزامەندیی پێشانداوە بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی یانەی بۆتافۆگۆی بەرازیلی وەربگرێت و رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەردوولادا کراوە و تەنیا ماوە گرێبەستەکەی رابگەیێنرێت.
رۆژنامەی گێگلۆبێی بەرازیلی هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت "داڤیدی یەکەم کاری وەکو راهێنەر لە کاروانی وەرزشی خۆیدا ئەنجامدەدات و دەبێتە راهێنەری یانەی بۆتافۆگۆ."
نزیکبوونەوەی داڤیدی لە وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی بۆتافۆگۆ لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارەی وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی گلاسکۆ رێنجەرز بڵاوکرانەوە، بەڵام هەردوولا نەگەیشتنە رێککەوتن.
داڤیدی ئەنچێلۆتی، تەمەنی 35 ساڵە، لە ساڵی 2016ـەوە تاوەکو وەرزی رابردوو بە بەردەوامی لەگەڵ کارلۆ ئەنچێلۆتی باوکی کاریکردووە و یاریدەدەری باوکی بووە، هەرچەند ئێستاش وەکو یاریدەدەری لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیلە، بەڵام ئەمە چەندینجارە دەنگۆی ئەوە بڵاودەبێتەوە کە داڤیدی دەیەوێت لە باوکی جیا ببێتەوە و خۆی بە تەنیا کاری راهێنەرایەتی بکات، رەنگە بۆتافۆگۆ ببێتە یەکەم ئەزموونی کوڕەکەی ئەنچێلۆتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ