یانەی بارسێلۆنا خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە قۆناخی پیشکۆتایی بەسەر ئاتلێتیکۆ مەدریدا سەرکەوت، وردەکاری و رووداوە سەرنجراکێشەکانی یارییەکە لەم ڤیتییەدا دەبینین.
یانەی بارسێلۆنا بۆ جاری چوارەم لەسەریەک خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، کاتێک لە یاریی گەڕانەوە لە یاریگەی کامپ نو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە گۆڵێک یەکسانبوون و بە کۆکردنەوەی ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ گەیشتە فایناڵ.
لە دەستپێکی یارییەکە ئاتلێتیکۆ بەهێز دەرکەوت و ئەگەر دەرفەتەکانی گۆڵکردنی لەدەستنەدابوا لەوانەیە هەر گێمی یەکەم خەونی کەتەلۆنییەکانی لەگٶر نابا، لە خولەکی 43 لویس سوارێز بە پاسێکی مێسی گۆڵی یەکەمی بارسای تۆمار کرد و گێمەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەم و خولەکی 57 سێرجیۆ رۆبێرتۆ یاریزانی بارسا بە کارتی سوور کرایە دەرەوەو بێ بەشبوو لە یاریی کۆتایی، پاشان لە خولەکی 69 ناوبژیوان گاراسکۆی هێرشبەری ئاتلێتیکۆی بەکارتی سوور کردە دەروە، لە خولەکی 80 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئاتلێتیکۆ ئەژمارکرد، بەڵام کیڤن گامیرۆ لەدەستیدا، دوای سێ خولەک لە دەستدانی لێدانە سزاکە، گامیرۆ تۆڕی بارسای هەژاند و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
دوای گۆڵەکە ئاتلێتیکۆ نزیک بوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە وگەیشتنی یارییەکە بۆ کاتی زیادکراو، لەو کاتەدا دەروونی یاریزانی هەردوولا ئاڵۆزتربوو، لە خولەکی 90 ناوبژیوان لویس سوارێزی بە کارتی سوور کردە دەروەو بێبەشی کرد لە یاریی کۆتایی، یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەیەکسانبوون کۆتایی هات.
ناوبژیوان لە یارییەکەدا هەشت کارتی زەرد و سێ کارتی سووری بەڕووی یاریزانانی هەردوولا بەرزکردەوە.
بارسێلۆنا دوای 65 ساڵ بۆ یەکەم جار چوار جاری لەسەریەک گەیشتە فایناڵی جامی شا و دیێگۆ سیمیۆنیش دوای 11 ساڵی لەسەریەک نەیتوانی تامی بردنەوە لە یاریگەی کامپنو بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ