بارسێلۆنا لە راگەیاندنی گرێبەستێکی دیکە نزیکدەبێتەوە

17-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەتەواوی لە گواستنەوەی ئۆریۆل رۆمیۆ، یاریزانی ئیسپانی و یانەی خیرۆنا نزیکبووەتەوە.
 
بارسێلۆنا لەگەڵ یانەی خیرۆنا گەیشتووەتە رێککەوتن، یانەکە ئامادەکاری بۆ رێکخستنی وادەی ئەنجامدانی پشکنینی بۆ یاریزانەکە دەکات، دوای ئەوە گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، لەم هەفتەیەدا بارسا گرێبەستی رۆمیۆ بەفەرمی رادەگەیێنێت، فابریزیۆ رۆمانۆ دەڵێت "لە چوارچێوەی رێککەوتنی بارسێلۆنا لەگەڵ خیرۆنا، پابلۆ تۆرێ بەخواستن پەیوەندی بە خیرۆناوە دەکات."
 
ئۆریۆل رۆمیۆ، یاریزانی ئیسپانی، لە هێڵی ناوەڕاست یارییدەکات و تەمەنی 31 ساڵە، لە 1996 لە یانەی ئولدێکۆنا دەستی بە یارییکردن کردووە، پاشان لە تیپی لاوانی بارسێلۆنا دەرکەوتووە و تاوەکو ساڵی 2011 لەو یانەیە بۆ تیپی دووەم و یەکەمی یانەکە یارییکردووە.
 
دوای ئەوە رۆمیۆ چووەتە یانەی چێڵسی، پاشان بەخواستن لە ڤالێنسیا و شتوتگارت یارییکردووە و دوای ئەوەش پەیوەندیی بە یانەی ساوسامپتۆنی ئینگلیزی کردووە و ئێستا یاریزانی یانەی خیرۆنایە.
 
لە ئەگەری گواستنەوەی ئۆریۆل رۆمیۆ، یاریزانەکە دەبێتە چوارەم گواستنەوەی ئەم هاوینەی یانەی بارسێلۆنا، دوای گرێبەستی هەریەکە لە ئیلکای گوندۆگان، ئینیگۆ مارتینێز و ڤیتۆر رۆکی.





کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە