یاریزانێکی دیکە بارسێلۆنای رەتکردەوە و دەیەوێت بچێتە میلان

05-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا میلان گواستنەوەی یاریزانان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی نزیکە لە گواستنەوەی یاریزانێک بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ساندرۆ تۆنالی، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی نیوکاسل یونایتدەوە کرد.
 
رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت "میلان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی تیاژانی ریندەرز، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەلکماری هۆڵەندیی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی یاریزانەکە لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بباتە ریزەکانی."
 
بەپێی رۆژنامەکە، یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت یاریزانەکە بباتە ریزەکانی، بەڵام ریندەرز نایەوێت بچێتە ئەو یانەیە و چاوی لەوەیە کاروانی یارییکردنی داهاتووی لە خولی ئیتاڵیا و یانەی میلان بێت.
 
یاریزانەکە لەسەر مەرجە تاکەکەسییەکان لەگەڵ یانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن، ئێستا چاوەڕێی ئەوەیە هەردوو یانەی میلان و ئەلکمار بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان یانەی ئەیسی میلان 18 ملیۆن یۆرۆی وەک گرێبەست پێشکێشی یانە هۆڵەندییەکە کردووە، بەڵام ئەلکمار داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەکات و گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە و ئەگەری هەیە میلان بە 20 ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ سانسیرۆ یەکلابکاتەوە.
 
یاریزانەکە تەمەنی 24 ساڵە و میلان لە کاتی گواستنەوەیدا 1.7 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە دەداتە ئەو یاریزانە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە